وه‌ڵام: الحمد لله رب العالمین والصلاة والسلام علی خاتم الأنبياء والمرسلين، وعلى آله أما بعد:
به‌ڵێ دروسته وفه‌رموده‌ی صه‌حیحیشمان هه‌یه له‌و باره‌وه. وه‌ك له «الشَّرِيد بن سُويد الثقفيِّ» ه‌وه هاتووه ئه‌ڵێ: «كَانَ فِي وَفْدِ ثَقِيفٍ رَجُلٌ مَجْذُومٌ ، فَأَرْسَلَ إِلَيْهِ النَّبِيُّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ : إِنَّا قَدْ بَايَعْنَاكَ ، فَارْجِعْ». أخرجه مسلم (2231). واته: له نێو وه‌فده‌كه‌ی خێڵی سه‌قیف پیاوێكی گه‌ڕ هه‌بوو، جا په‌یامبه‌ر صلى الله عليه وسلم ناردی به دوای دا وفه‌رموی: ئه‌وه به‌یعه‌تم پێدایت سا بگه‌ڕێوه. بڕوانه: (شرح النووی) جا ده‌بینی په‌یامبه‌ر ته‌وقه‌ی له‌گه‌ڵ دا نه‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی زیان به خۆیی وبه ده‌روبه‌ره‌كه‌شی نه‌گات. بڕوانه: (المفهم). هه‌روه‌ها په‌یامبه‌ر صلى الله عليه وسلم ئه‌فه‌رموێ: «لَا يُورِدَنَّ مُمْرِضٌ عَلَى مُصِحٍّ». واته: «با نه‌خۆش تێكه‌ڵی له‌ش ساغ نه‌كرێت». «ممرض»: ئیسمی فاعیله له: «أَمْرَضَ الرَّجُلُ إِذَا أَصَابَ مَاشِيَتَهُ مَرَضٌ»، هه‌روه‌ها «الْمُصِحّ»یش: ئیمسي فاعیله له: «أَصَحَّ إِذَا أَصَابَ مَاشِيَتَهُ عَاهَةٌ ثُمَّ ذَهَبَ عَنْهَا وَصَحَّتْ». ئیبن حه‌جه‌ر ئه‌فه‌رموێ: «نَهَى صَاحِبَ الْإِبِلِ الْمَرِيضَةِ أَنْ يُورِدَهَا عَلَى الْإِبِلِ الصَّحِيحَةِ». هه‌روه‌ها په‌یامبه‌ر صلى الله عليه وسلم ئه‌فه‌رموێ: «فِرَّ مِنَ الْمَجْذُومِ كَمَا تَفِرُّ مِنَ الْأَسَدِ». «له گه‌ڕ ڕا بكه وه‌ك چۆن له شێر ڕا ده‌كه‌یت». أخرجه البخاری تعلیقا عند باب الجذام (5707 ). هه‌روه‌ها له ئاساره‌كانیش دا هاتووه: «كَلِّمِ الْمَجْذُومَ وَبَيْنَكَ وَبَيْنَهُ قَيْدُ رُمْحَيْنِ». «با له نێوان تۆ و گه‌ڕ دا ئه‌ندازه‌ی دوو ڕم هه‌بێت له كاتی قسه كرن دا». وله عومه‌ریشه‌وه ده‌گێڕنه‌وه كه به گه‌ڕی ووتوه له دووری ڕمێكه‌وه له نزیكم دابنیشه. ئه‌مانه‌ش دژی : «لا عدوی» نیه. واته: «گواستنه‌وه نیه له كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكی تر»، ئه‌گه‌رچی نزیك شه‌ش بۆچوونیش هه‌یه له ڕوونكردنه‌وه‌ی ئه‌م ده‌قه‌دا به‌ڵام ڕای دیار ئه‌وه‌یه كه: نه‌خۆشی گواستنه‌وه نیه به خود وته‌بیعه‌تی خۆی واته به بێ ویستی خوای گه‌وره . جا هه‌ر كه‌س پێێ وا بێت به خودی خۆی ده‌گوازرێته‌وه وبه‌ده‌ر له ویستی خوا ئه‌وا جۆرێكه له شیرك وهاوهڵ دانان بۆ خوای ته‌نها. واقعی خه‌ڵكیش شاهیده له‌سه‌ر ئه‌مه.
- زەخیرەکردن
- 5 ساڵ لەمەوپێش
- 464 جار بینراوە