مەقالەکان
حاڵی تاراپۆش لە هەندێک لە زانكۆكان

حاڵی تاراپۆش لە هەندێک
حاڵی تاراپۆش لە هەندێک بەشی هەندێک لە زانکۆکان کە چۆن ئیرهاب و تۆقاندن بەکاردەهێنرێت بەرانبەریان ، تا ئەوەی کردوویەتی وازی لێبهێنێت، ئەوانەشی حەزیان لێبووە تاراکانیان فڕێ بدەنە نێو زبڵدانی ئازادییەکانی ئەوانەوە!
بەداخەوە
لە کاتێکدایە پزیشکە بەڕێزەکان بە نێر و مێیانەوە بە دەمامکێکی زلەوە نەشتەرگەری دەکەن ودەمامکەکانیشيان ڕێگر نەبووە لە زانست، ئیتر بۆ دەماری ئازادی هەندێکی دوای ڕۆژئاوا کەوتوو بۆ تاراپۆش بەرز دەبێتەوە؟!
باسەکەم واجب بوون و نەبوونی نییە بەڵام مادام مونافیق توڕە دەکات تارایەکی سپی بپۆشن، هەر ڕێگەیان نەدا بە دەمامکی پزیشکی بڕۆنە ژوورەوە.
پیرۆزتان بێت.
کەسیان ئازادی تۆیان ناوێت ئافرەتانی سەنگین، بەڵکو ئازادی گەیشتن بە تۆیان دەوێت.
{ وَلَا يَطَئُونَ مَوْطِئًا يَغِيظُ الْكُفَّارَ وَلَا يَنَالُونَ مِنْ عَدُوٍّ نَيْلًا إِلَّا كُتِبَ لَهُمْ بِهِ عَمَلٌ صَالِحٌ إِنَّ اللَّهَ لَا يُضِيعُ أَجْرَ الْمُحْسِنِينَ } [سُورَةُ التَّوْبَةِ: ١٢٠]
 
 
علي خان
ڕیاز
21/9/2025
 
ئەم بابەتە لە فەیسبوك: كلیك بكە