ئاینی ئیسلام و ئه‌وانی تر (نه‌زری خۆپڕووكێن و نه‌زری موباح)
وێنه‌كه گه‌نجێكی خه‌ڵكی هیندستانه كه وازی له خوێندنی زانكۆ هێناوه و بڕیاری داوه به‌رده‌وام به‌پێوه بوه‌ستێت و دانه‌نیشێت، له كۆتاییشدا ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی هاوشێوه‌ی خودای هیندۆسه‌كان "ماهادیڤ" ببینێت.
كه‌چی وا بوو به 12 ساڵ دانه‌نیشتووه و له‌سه‌ری زه‌وی نه‌خه‌وتووه. به‌ڵام تا ئێستا نه‌گه‌یشتووه به ئامانجه ڕۆحییه‌كه‌ی كه گه‌یشتنه به بینینی ئه‌و خودایه‌ی باوه‌ڕی پێیه‌تی. ئه‌مه به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ.
سه‌رچاوه: سایتی په‌نجه‌ره.
كه ئه‌وه‌ت زانی ئه‌وسا سه‌رنجی ئه‌م فه‌رمووده بده كه بوخاری ده‌یگێڕێته‌وه:
ئیبن عەباس -ڕەزای خوای لێبێت- دەگێڕێتەوه و ده‌ڵێت: کاتێک په‌یامبه‌ر ﷺ وتاری ده‌فه‌رموو، لەناکاو چاوی بە پیاوێک کەوت کە بە پێوە وەستابوو. پرسیاری له‌باره‌وه كرد ئەمە کێیە و بۆچی به‌رده‌وام به پێوه وەستاوە؟ گوتیان: قوربان ئەوە ناوی "ئەبو ئیسرائیل"ە، کە پیاوێک بوو لە قوڕەیش لە نەوەی عامری کوڕی لوئەی، وتیان: نەزری کردووە کە بە پێوە بوەستێت و دانەنیشێت، نەچێتە بەر سێبەر، قسە نەکات، و بەڕۆژووش بێت.
واتە: هۆکاری وەستانەکەی نەزرێک بووە کە خستوویەتە سەر خۆی.
چونكه نه‌زر واجبكردنی شتێكه له‌سه‌ر خۆ، كه خۆی واجب نییه!
په‌یامبه‌ر ﷺ فەرمووی: "فەرمانی پێبکەن با قسە بکات، بچێتە بەر سێبەر، دابنیشێت".
ئه‌وانه هه‌مووی ناشه‌رعی بوون یان واجب كردنی شتێك بووه كه هیچ نزیكبوونه‌وه‌یه‌كی له خوا تێدا نییه، بۆیه په‌یامبه‌ری خوا فه‌رمانی كرد نه‌زره‌كه‌ی بشكێنێت. به‌ڵام بۆ ڕۆژوو چی فه‌رموو؟ فه‌رمووی:
"به‌ڵام با ڕۆژووەکەی تەواو بکات"».
چونکە نەزر تەنها لەو شتانەدا دروستە کە مرۆڤ لە خوا نزیک دەکەنەوە (عیبادەتن)، بەڵام ئەو شتانەی کە نزیکبوونەوەیان تێدا نییە لە خوا، ئەوا نەزرکردنیان پووچەڵە.
كه‌واته ینەی ئاینی ئیسلام لەسەر ئاسانکاری و دوورکەوتنەوە لە ناڕەحەتی و مەینەتی دامەزراوە، خوای گەورەش لە قورئاندا ئەمەی پێ ڕاگەیاندووین.
هه‌روه‌ها نەزر تەنها لە کارە چاکەکان و طاعه‌تدا جێبەجێ دەکرێت و دەبێت.
هه‌روه‌ها په‌یامبه‌ر ﷺ فێری کردووین کە مەرج نییە لە عیبادەتدا مرۆڤ خۆی بخاتە ناڕەحەتی و مەینەتییەوە، بەڵکو پێویستە مرۆڤ بەپێی توانای خۆی عیبادەت بکات.
علی خان
27ی حاجیانی 1447 - 13/ 06/ 2026
كه‌لار
- زەخیرەکردن
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
- 8 جار بینراوە