مەقالەکان
پەیامێك بۆ زانكۆی ئەمریكی لە سلێمانی: هەڵە تێگەیشتوون باسی ڕێكخراوە مەسیحییەكانە و خۆشتان دەزانن ئەوان لە مەسیحی لایانداوە

 

پەیامێك بۆ زانكۆی ئەمریكی لە سلێمانی: هەڵە تێگەیشتوون باسی ڕێكخراوە مەسیحییەكانە و خۆشتان دەزانن ئەوان لە مەسیحی لایانداوە

بۆ زانكۆی ئەمریكی لە شاری سلێمانی:
سڵاوێكی سارد و سڕ بە قەد هەست و سۆزتان لە پای چالاكیتان كە نایبینین مەگەر بۆ ناوبانگ هێرش بكەنە سەر ئیسلام ئەو كات بگاتە بەر گوێمان!

أما بعد:

ئەگەر سبەینێ كۆمەڵێك چالاكوان و خوێندكار و خوێنەوار و گەنجی دڵگەرم، وەك چالاكییەك بڕۆنە بەردەم زانكۆكەتان كە ناوبانگێكی باشی نییە لە ناو كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان! جا خاچیش ببەن لەگەڵ خۆیان، ئەوسا سوكایەتی و بێڕێزی پێبكەن و فڕێی بدەن لەپێش چاوتان، پاشان ڤیدیۆكەشی بڵاوبكەنەوە بیخەنە بەر دیدی بینەران و سۆشیالوانان، ئەمەش وەك كاردانەوەیەك بەرانبەر ئەو ڕەشەكوژی و ئیرهابەی كۆمەڵە مەسیحییە ئیرهابییەكانتان لە ژێر چەتری خاچ و بەناوی خاچ و بەهەڵگرتنی خاچ لە ئەفریقا و هەندێك شوێنی دی كردوویانە.

ئەو كات، تو ویژدانی كزتان، ئەمە چالاكی و ئازادی ڕادەربڕین و دژی گرووپە ئیرهابییەكانە؟؟

یان

لەولاوە دەڵێن ئەمە بێڕێزییە بە ئاینەكان و بەیاننامە دەردەكەن و دژی دەوەستنەوە!

لەملاوە وەزارەتی ئەوقاف بەیاننامە دەردەكات كە پێكەوەژیان شكاوە!

یەكێتی زانایانمانیش دەڵێن: كەمەئاینییەكان سوكایەتیان پێكراوە و ئەو كەسانە لەڕێ لایانداوە!

كاكە جانۆش بەیاننامە دەردەكات كە ئەمە مەترسییەكی نوێیە و خاچ سووتێنراوە!

حكومەتیش دەڵێت: قەبوڵی ناكەم ئاسایشی كۆمەڵایەتی تێكدراوە و دونیا ڕووخاوە؟!؟!
بە ویژدانی سست و كزتان كامیان بەرخوردە واقعییەكەیە دوای ئەو ڕووداوە؟!

وا لە خوارەوەش ناوی هەندێك گروپی مەسیحی ئیرهابی دەنووسم كە لەژێر چەتری خاچ و مەسیح و مەسیحییەتدا دەجەنگن و شمشێریان هەڵكێشراوە، لەلایەن خودی ئەمریكای خاوەنتانەوە بە ئیرهابی لە قەڵەم دراوە:

- سوپای پەروەردگار بۆ بەرگری (LRA) (ئۆغەندا / كۆنگۆ / ئەفریقیای ناوەڕاست.
شەڕ دەكات لەپێنانو (حوكمی 10 ئامۆژگارییەكەی مەسیحییەت)، لەلایەن خودی ئەمریكای ئاغاتانەوە بە ڕێكخراوێكی تیرۆریستی دانراوە(1).

- میلیشای «ئەنتی-بالاکا» (Anti-Balaka) (کۆماری ئەفریقای ناوەڕاست)
بە وتەی دادگای تاوانی نێودەوڵەتی (ICC) تاوانی جەنگ و تاوانی دژی مرۆیایەتییان ئەنجامداوە (2).

- سوپای خوا (Army of God) (ئەمریكا)
تۆڕێکن چەندین تاوانیان كردووە وەك تەقینەوە و كوشتن (3).

- بەرەی ڕزگارکردنی نیشتمانیی تریپورا (NLFT) (هیندستان)
ڕێکخراوێکی مەسیحی تیرۆریستییە و خاچ بەرز دەكەنەوە و لەلایەن خودی هیندیستانەوە قەدەغە كراوە! (4)

- کو کلۆکس کلان (KKK) (ئەمریكا)
بزووتنەوەیەكی مەسیحیی ئیرهابییە، كوشتن و تەقینەوە و تۆقاندنیان بەكارهێناوە. (5)

بالمناسبە، لە كتێبی (پەنجەكان یەكتری دەشكێنن)ی نووسەری زۆر لێهاتوو: نەوشیروان موستەفادا، هاتووە دەڵێت (لە زاكیرەم دەنووسم و لەسەفەرم و كتێبەكەم لا نییە): وەكو (كۆمەڵە) لە شاخدا پرەنسیپەكانی كۆمەڵەمان نووسیبوویەوە (پاشان باسی زۆرێكی دەكات)، یەكێك لەوانە دەڵێت: نابێت سوكایەتی بە ئاین و مەلا و مزگەوت و درووشمی ئاینی بكرێت... دەڵێت: دەماندا بە هەموو پێشمەرگەیەك، بۆ ئەوەی هەموویشی بە جوانی بیخوێننەوە لە كاغەزی بچوكی شێوەی پاكەتی جگەرە دەدرا پێیان كە بیخەنە گیرفانیانەوە تا پێوەی پابەند بن و لێی لانەدەن و لادان سزای بۆ دانراوە! ئەمە لەكاتێكدا هەر خۆی ئاماژە بەوە دەكات كە (كۆمەڵە)، كۆمەڵەیەكی ماركسی لینینی بووە و ئەوەش بەربڵاوە!

مەبەستم لەوەیە، لە هیچ مەبدەئێك تەنانەت ماركسی و لینینیش، لە پرەنسیپی، ڕێپێدراو نییە سووكایەتی بە درووشم و سیمبولە دینییەكان بكرێت.

پرسیارەكەش ئەوەیە لە كام مەبدەئو، لە پرەنسیپی كام حیزب و ڕێكخراودا، چ جای زانكۆ و ناوەندی ئەكادیمیدا، هاتووە، كە سوكایەتی بە درووشمێكی ئاینی وەك حیجاب و تارا (نیقاب) بكرێت!؟! لە كوێ؟!؟!

بەڵكو سوكایەتی بە باڵاپۆشی و جلی پۆشتە بكرێت، كە هەر تاراكان فڕێ نادەن، بەڵكو حيجاب و جلە پۆشتەكانیش فڕێ دەدەن، كە داپیری هەموو ئەوانەی سووكایەتییەكەیان كرد و ئەوانەشی نووسەر و داڕێژەری بوون، وا گومان دەبەم داپیری هەموویان لەو جلە یان نزیك لەوەیان پۆشی بێت!

بۆیە با ئەوە ڕاست بكرێتەوە و ناوی وەكو خۆی لێ بنێرت، كە لە زانكۆی ئەمریكی تارا (نیقاب) فڕێ نەدراوە بە تەنها، بەڵكو جلە باڵاپۆشەكانیانیش، حیجابەكانیانیش فڕێ دەدەن، كە ئەوە جلە پۆشتانە سەدان ساڵە ژنی كورد دەیپۆشێت.

جا ئەگەر مەبەستیان داعشە و المعنی في قلب الشاعر، با سبەینێ خەڵكێك خاچیان فڕێدا و بێڕێزیان پێكرد، بگوترێت: المعنی في قلب الشاعر و مەبەستی ڕێكخراوە مەسیحییە تووندڕەوەكانە، نەك مەسیحییەكان!

باسەكەم لێرە لە مەسیحییەت نییە و ئەوان دەیان قات زیاتر لە جولەكە لە دینی ئێمەوە نزیكترن، بەڵام باسەكەم لەوەیە: بیانووی بێ ڕێزییەكەیان بەوە دەهێننەوە كە مەبەستیان داعش بووە، نەك ئیسلام، منیش ویستم بەو نموونە پێیان بڵێم: بیانووەكەتان لە كردەوەكان گەنترە!

پاشان هەر هیلاری كلینتۆنەكەی خۆتان دەڵێت: خۆمان داعشمان درووستكردووە! جا درۆ دەكات یان ڕاست دەكات من هەر ڕازیم!

لە كۆتاییدا، پێكەوەژیان جوانە و ئیسلام هێناویەتی و ئیسلامیش پێكەوەژیانی فێری دونیا كردووە، بەڵام وا دەبینم پێكەوەژیان لای خەڵكێك ئەوەیە كەمینە زاڵ بن و سواری ملی زۆرینە ببن، گەر زۆرینەش تەنها قسەیان كرد و نكەیان لێوە هات و وتیان: ملمان شكا! ئەوە بە پێكەوە ژیان ڕازی نەبوون!

 


#علی_خان
ڕیاز

——————
سۆشیال میدیاکانی مامۆستا علی خان:

alikhan.krd/social
#تارا #تاراپۆش #نیقابپۆش #نیقاب #تیرۆر #ئیرهاب #زانكۆی_ئەمریكی #خاچ #

__________________________________
[1]: https://www.state.gov/foreign-terrorist-organizations?utm_source=chatgpt.com "Foreign Terrorist Organizations"
[2]: https://www.reuters.com/world/africa/icc-convicts-two-militia-leaders-persecuting-muslims-central-african-republic-2025-07-24/?utm_source=chatgpt.com "ICC convicts two militia leaders of persecuting Muslims in Central African Republic"
[3]: https://www.csmonitor.com/1998/0204/020498.us.us.9.html?utm_source=chatgpt.com "Anti-Abortion Violence Defines 'Army of God' - CSMonitor.com"
[4]: https://tripura.gov.in/notification-issued-central-govt-declaring-national-liberation-front-tripuranlft-all-tripura-tiger?utm_source=chatgpt.com "Notification issued by the Central Govt declaring ..."
[5]: https://www.britannica.com/topic/Ku-Klux-Klan?utm_source=chatgpt.com "Ku Klux Klan | Definition & History"
[6]: https://main.un.org/securitycouncil/en/sanctions/2745/panel-of-experts/reports?utm_source=chatgpt.com "Reports | Security Council"لەو سەرچاوانە پشت بە ئەی ئای بەستراوە