پێشەكی
الحمد لله رب العالمين، والصلاة والسلام على المبعوث رحمة للعالمين، نبينا وسيدنا محمد وعلى آله وأصحابه وأتباعه.
أما بعد:
لەم زەمانەی ئێستادا جیاوازی و كێشمە كێشی زۆر دروستبوە لەسەر ئەوەی: ئایا دروستە ڕۆژی شەمان بەڕۆژو بیت، یان نا؟
بۆ وەڵامی ئەم پرسیارە بەشێوەیەكی ورد و زانستی و ئەكادیمی، دور لە دەمارگیری و خۆشویستنی زانایەك لەسەر حیسابی شەرع و فەرمودەكانی پەیامبەری خوا صلی الله علیه وسلم، هەستام بەم كارە بە داوای یارمەتیكردن لەخوای گەورە عز وجل، لێشی دەپاڕێمەوە بە فەزڵ و منەتی خۆی، هەق و ڕاستی بكاتە یاوەرمان لەسەرەتای نوسینەكەماندا تا كۆتاییەكەی، لەباقی ژیانیشمان كە ماوە لەسەر هەق و سونەت بمانژێنێت و لەسەریشی بمانمرێنێت و كۆمانبكاتەوە بە پەیامبەری خوا صلی الله علیه وسلم، شادمان بكاتەوە بە دیداری لەبەهەشتە بەرزەكان و فیردەوسی ئەعلادا، لەگەڵ یاران و پیاو چاكان و زانایان...
كتێبەكەش كراوە بە حەوت بەشەوە، كە باسە سەرەكییەكانی تێدا جێكراوەتەوە:
بەشی یەكەم: فەزڵی ڕۆژوگرتن.
بەشی دووەم: جۆرەكانی ڕۆژوگرتن.
بەشی سێیەم: بۆچونەكان لەبارەی ڕۆژوی شەمانەوە.
بەشی چوارەم: بۆچونی ئەلبانی لەم بارەوە و قۆناغەكانی.
بەشی پێنجەم: فەرمودەی ڕێگریكردن لەڕۆژوی شەمان.
بەشی شەشەم: بەڵگەی پەیوەستكردنی حەدیسەكە بەگرتنی ڕۆژێكی پێشی یان پاشی یان ڕێكەوتنی لەگەڵا ڕۆژویەكی سونەت و فەزڵداردا ...
بەشی حەوتەم: ڕونكردنەوەی بەڵگەكان و شیكردنەوەی وتە و بۆچونەكانی ئەم باسە.
ئەمە پێڕستە گشتییەكەیە، بۆ پێڕستە وردەكەش بڕوانە كۆتایی كتێبەكە زیاترت بەرچاو دەكەوێت.
علی خان
2020
- زەخیرەکردن
- 4 مانگ لەمەوپێش
- 0 جار بینراوە