کتێبخانە

وەفا وئەمەكداری پەیامبەری خوا صلی الله علیه وسلم (كۆمەڵە چیرۆكێكی پڕ وەفا وئەمەكداری لە ژیانی پەیامبەری خوادا صلی الله علیه وسلم)

 

 

 

 

 

 

 

 

وه فا وئەمەكداری

ثةيامبةري خوا

 صلى الله عليه وسلم 

 

كۆمەڵە چیرۆكێكی پڕ وه فا وئەمەكداری لە ژیانی پەیامبەری خوادا g

 بە پێنووسی

عَلِي خَان

 

چاپی یەكەم

 

پێشەكی

الحمد لله رب العالمين والصلاة والسلام على رسول الأمين، وعلى آله وأصحابه، أما بعد:

خوێنەری بەڕێز: ئەم كتێبەی بەردەستت بریتیە لە وتارێك كە دەگەڕێتەوە بۆ نزیك هەشت ساڵێك پێش ئێستا، ئەم بابەتەش هەر خۆی لە ژیانی پەیامبەری خوادا g زۆر سەرنجی ڕادەكێشام، بۆیە پێشتر چەندین نموونەم لە ئەو بارەوە لای خۆم كۆ كردبووەوە. دوای وتارەكەش بەردەوام لە كاتی خوێندنەوەدا هەر باسێكی تری پەیوەست بە ئەمەكداری ووەفاداری پەیامبەری خواوە g بەرچاو بكەوتایە لە دەستم نەدەدا ولای خۆم تۆمارم دەكردن. بەڵام بەشێك لە ئەوانە فەوتان، چونكە لە بەشی تێبینی مۆبایلەكەم خەزنم كردبوون، بێگومانیش خێردارتر ئەوەیە خوا بۆ بەندەی هەڵبژێرێت.

بەندەش لە ئەو كاتەدا نەیبینیووە -بە دیدی قاصری خۆی- لە ئەو بارەیەوە هیچ كتێبێك نووسرا بێت، نە بە سەربەخۆیی نە لە دوو توێی كتێبەكاندا، ئەمەش فەزڵی پەتی خوایە وداوای زیاتر لە فەزڵی وی دەكەین. یەكەمین باسێكیش كە زۆر سەرنجی ڕاكێشام وهەوێنی ئەم كتێبە بوو، چیرۆكی پەیامبەری خوا بوو g لەگەڵ ئەنصارەكاندا وەك لە ئەم كتێبەدا ڕوونكراوەتەوە.

جا ئەمە هەوڵێكی موتەوازیعانەیە بۆ خزمەتكردنی پەیامبەرەكەمان g بە بۆنەی سوكایەتی پێكردنی لەلایەن فەرەنساوە هەستام بە پێداچوونەوە كردنی وبە گوێرەی پێویست دەستكاریم كرد وهەندێك نموونەی دیم بۆ زیاد كرد، چونكە ئەوە چەندین ساڵە لە ماڵا كەتووە وخۆڵا سەری گرتووە -دوای نووسینەوەی لە لایەن برایانەوە خوا پاداشتی خێریان بداتەوە-.

باسی وەفاش لە ئەم كتێبەدا گەورەترە لە ئەوەی تایبەت بێت بە گرێبەست وپەیمان وبەڵێن وگفتەوە، بەڵكو سپڵە نەبوون ومەردایەتی وجوامێری وهەموو ئەمەكداریەكم مەبەستە لە ئەم كتێبەدا. هەموو نموونەیەكی ژیانی پەیامبەری خواشم g نەهێناوە، ئەگەرنا پەیامبەری خوا g هەموو ژیانی وەفا وئەمەكداری بووە.

 

داماوی لێبووردەیی خوا

عَلِي خَان

مزگەوتی قازی موحەممەد r

17ی ڕەبیعولئەوەڵی 1442

009647701234157

 [email protected]

!!!


داگرتن