پرسیار و وەڵام

 وه‌ڵامی په‌سیاره‌كه‌

بسم الله والحمد لله

1. فەتواكە ئەبێت بخرێتە ئەو سیاقەی تێیدا هاتووە، ئەویش ئەوەیە كەسێك تاوان دەكات وپێی دەڵێیت: مەكە، ئەڵێ: رەمەزان كەریم وبەخشندەیە با تاوانێكیشی تێدا بكەین!

 2. هەروەها ئەوە یاد بهێنمەوە كە هیچ كەسێك مەعصوم نیە.

 3. ڕمەزان كریم بێت یان مبارك (كە هەردوكیشیانە إن شا‌ء الله تعالى) نابێتە هۆی ڕیگەدان بە تاوانباران تاوان بكەن.

 4. كەریم یانی چی؟ «الكريم: اسم جامع لكل ما يُحمد» انظر: «تهذيب اللغة: مادة كرم»، كەواتە چی ڕێگرە لەوەی بوترێ رمضان كریم؟! ئیتر مەبەستی ئەوە بێت، خوایە كەرەمداری بكەیت، یان مەبەستی ئەوە بێت: هەر بەڕاستی كەرەمدارە، هەر ڕاستە إن شا‌ء الله تعالی.

 5. بێگومان پابەند بون بە لەفزە شەرعیەكانەوە باشتر وچاكترە. بەڵام وشەیەك كه زانایان بەكاریان هێناوە وهيچ ناشەرعيەكى تيَدا نەبيَت بۆ ڕیگری لێبكرێت؟ مەگەر بۆ مەرامی خراپ بەكار بهێنرێت، ئەوسا وەك شیخ ڕێگری لێكرد، ڕێگری لێدەكرێ. وەكو شێخ محمد بن عبدالوهاب وشیخ ئیبن باز واللجنة الدائمة وشێخ خۆیشى «رمضان كريم» يان بەكار هيَناوه.

 6. شێخ خۆی وەسفی ڕەمەزان دەكات بە كریم، وەكو ئەفەرموێ: «عباد الله! لقد أظلكم شهر عظيم ، وموسم كريم تضاعف فيه الحسنات» الضياء اللامع ص361. وئەشفەرموێ: «اتقوا الله تعالى ، وفكروا في أمركم ماذا عملتم في شهركم الكريم، فإنه ضيف كريم قارب الزوال» الضياء اللامع ص387 .
وهەروەها ئەفەرموێ: «عباد الله! لقد أظلكم شهر مبارك كريم وموسم رابح عظيم». الضياء اللامع (3/39).

 7. شێخ رحمه الله كە ئەڵێ نابێت، هۆكار وعللەكەی ڕون دەكاتەوە كە ئەوەیە: ڕەمەزان خۆی بە خۆی كەریم نیە وخوا فەزڵداری كردوە، بۆیە نابێت بڵێی كەریم، شێخ وا ئەفەرموێ.
باشە بەڵام پەیامبەر صلی الله علیه وسلم وەسفی كردوە بە مبارك، كەواتە دەپرسم : بەرەكەت وفەڕ و زۆرخێری وپیرۆزی هی ڕەمەزان خۆیەتی یان خوا وای لێكردوە؟! بێگومان خوای میهرەبان، جا ئەگەر «رمضان كریم» لەبەر ئەو عيلله دروست نەبێت، ئەوا هەر لەبەر ئەو عيلله «رمضان مبارك» یش دروست نیە. والحكم يدور مع علته -أو سببه- وجودا وعدما. ئەوەی كە پێی دەوترێ: يثبت الحكم بثبوت السبب.

 8. ئەمە پاڵدانی شتە بە هۆكارەكەیەوە، یان نەهێنانی وشەیەكە لەبەر زانراوی، یانی كە ئەوترێ «رمضان كریم» یان «رمضان مبارك»، واتە: ڕەمەزان هۆكاری كەرەم وبەخشندەییە، وڕەمەزان هۆكاری بەرەكەتە.
ئەمە جگە لەوەی «كریم» لەسەر وەزنی «فیعل»ـە، وئەو ئیشكالەی تیا دروست نابێت، و شێخ عوسەیمین خۆی سوارچاكی ئەو مەیدانەیە رحه الله تعالى.
لە زمانی عەرەبیشدا شتی وا «سائغە» بەڵكو لە قورئان وحەیسیشدا شتی لەم چەشنە زۆر هاتووە. ئەی خوا سبحانە نافەرموێ: ﴿أَوَلَمْ يَرَوْا إِلَى الْأَرْضِ كَمْ أَنْبَتْنَا فِيهَا مِنْ كُلِّ زَوْجٍ كَرِيمٍ؟ [الشعراء:7]، هه‌روه‌ها ﴿وَرِزْقٌ كَرِيمٌ ﴿مَلَكٌ كَرِيمٌ ﴿وَمَقَامٍ كَرِيمٍ ﴿وَأَجْرٍ كَرِيمٍ ﴿رَبُّ الْعَرْشِ الْكَرِيمِ﴾ ﴿وَنُدْخِلْكُمْ مُدْخَلًا كَرِيمًا ﴿وَقُلْ لَهُمَا قَوْلًا كَرِيمًا ﴿قَالَتْ يَا أَيُّهَا الْمَلَأُ إِنِّي أُلْقِيَ إِلَيَّ كِتَابٌ كَرِيمٌ هەمو ئەمانە هاتوە لە قورئاندا.

قال الشوكاني في فتح القدير (4/181): (ووصفت الكتاب بالكريم لكونه من عند عظيم في نفسها إجلالا لسليمان وقيل وصفته بذلك لاشتماله على كلام حسن وقيل وصفته بذلك لكونه وصل إليها مختوما بخاتم سليمان وكرامة الكتاب ختمه كما روي ذلك مرفوعا).

 9. شێخ هەر خۆی وەڵامی ئەوە دەداتەوە كە وتمان «رمضان كریم»، لەبەر ئەوە نیە كە خۆی كەریمە بەڵكو خوا خۆی كەرەمدار وبەخشندەی كردوە، وەكو ئەفەرموێ: «لأن رمضان ليس هو الذي يعطي حتى يكون كريماً، وإنما الله تعالى هو الذي وضع فيه الفضل، وجعله شهراً فاضلا، ووقتا لأداء ركن من أركان الإسلام » ئەڵێ: نابێت وا بزانین ڕەمەزان خۆی بەخۆی كەریمە، نەخێر بەڵكو خوا سبحانە كەرەمداری كردوە.

 10. كەسێك تاوان بكات پێی بڵێى مەكە! ئەڵێ: خوا كەریمە! واتە بەخشندەیە ولێی دەبورێ، جا ئەم كەسەش وا دەزانێ ڕەمەزان خۆی بە خۆی بەخشندەیە وتاوانیش بكا، لیی خۆش دەبێ، جا شێخ ئەڵێ بە پێچەوانەوە زانایان ئەڵێن: لە كات وشوێنی فەزڵداردا چاكە چەندبارە وخراپەش بەهەمان شێوە، بۆیە نابێت بوترێت ڕەمەزان كەریمە بەو ئیعتبارە.

 11. پاشان: ئەگەر ڕەمەزان كەریم نەبێت ئەی چیە؟ بەڵام بێگومان لەفزی شەرعی لەپێشترە وشیاوترە.

والله تعالى أعلم والحمد لله رب العالمين.

 

 

علي خان
12/6/2015
25 شعبان 1436
***************
ئەویش دەقی فەتواكەی شيَخى العثيمين:
سئل فضيلة الشيخ ـ رحمه الله تعالى ـ: حينما يقع الصائم في معصية من المعاصي وينهى عنها يقول: «رمضان كريم» فما حكم هذه الكلمة؟ وما حكم هذا التصرف؟
فأجاب فضيلته بقوله: حكم ذلك أن هذه الكلمة «رمضان كريم» غير صحيحة، وإنما يقال: «رمضان مبارك» وما أشبه ذلك، لأن رمضان ليس هو الذي يعطي حتى يكون كريماً، وإنما الله تعالى هو الذي وضع فيه الفضل، وجعله شهراً فاضلاً، ووقتاً لأداء ركن من أركان الإسلام، وكأن هذا القائل يظن أنه لشرف الزمان يجوز فيه فعل المعاصي، وهذا خلاف ما قاله أهل العلم بأن السيئات تعظم في الزمان والمكان الفاضل، عكس ما يتصوره هذا القائل، وقالوا: يجب على الإنسان أن يتقي الله عز وجل في كل وقت وفي كل مكان، لاسيما في الأوقات الفاضلة والأماكن الفاضلة، وقد قال الله عز وجل: {ياأَيُّهَا الَّذِينَ ءَامَنُواْ كُتِبَ عَلَيْكُمُ الصِّيَامُ كَمَا كُتِبَ عَلَى الَّذِينَ مِن قَبْلِكُمْ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ } فالحكمة من فرض الصوم تقوى الله عز وجل بفعل أوامره واجتناب نواهيه، وثبت عن النبي صلى الله عليه وسلم أنه قال: «من لم يدع قول الزور، والعمل به، والجهل، فليس لله حاجة في أن يدع طعامه وشرابه» فالصيام عبادة لله، وتربية للنفس وصيانة لها عن محارم الله، وليس كما قال هذا الجاهل: إن هذا الشهر لشرفه وبركته يسوغ فيه فعل المعاصي.
مجموع فتاوى ورسائل ابن عثيمين: 20/ 60 .