بێگومان دوعا وپاڕانه‌وه عیباده‌ته وپاداشته‌كه‌شی گه‌وره‌یه ئیتر وه‌ڵام بدرێته‌وه یان نا. چونكه كه‌س له خوا به ته‌نها ناپاڕێته‌وه مه‌گه‌ر ئیماندار وموخڵص نه‌بێت خوای ته‌عالاش ئه‌وه زایه ناكات: {وما كان الله ليضيع إيمانكم}.
ده‌گێڕنه‌وه له عوروه‌وه پیاوێكی بینیوه له مزگه‌وت نوێژی كردوه وزۆر دوعای نه‌كردوه، بانگی كردوه وپێی وتوه: أما كانت لك حاجة إلى الله؟ والله إني لأدعو في حوائجي حتى في الملح. واته: ئایا پێویستت به خوا نیه!؟ والله من داوای هه‌موو پێداویستیه‌كانم له خوا ده‌كه‌م. (البيان والتحصيل 286/17).
ئیبن عه‌بدولبه‌ڕ ئه‌ڵێ: له ئاساردا هاتووه: خوا هه‌ندێك به‌نده‌ی خۆی تاقی ده‌كاته‌وه وموبته‌لای ده‌كات تا كڕوزانه‌وه‌ی وپاڕاوه‌نه‌وه‌ی ببیستێت.
ئه‌وزاعی ئه‌ڵێ: باشترین دوعا دوباره كردنه‌وه وكڕوزانه‌وه.
موحه‌ممه‌دی كوڕی مونكه‌دیر ئه‌ڵێ: عومه‌ری كوڕی عه‌بدولعه‌زیز پێی وتم: قه‌رزداری؟ وتم: به‌ڵێ. وتی: ده‌رگای دوعات بۆ كراوه‌ته‌وه؟ وتم: به‌ڵێ. وتی: ده به‌خوا خوا به‌ره‌كه‌تی خستۆته ناو ئه‌و قه‌رزه‌وه بۆت. (التمهيد 346/5)
21سبتمبر2016
- زەخیرەکردن
- 6 ساڵ لەمەوپێش
- 404 جار بینراوە