ده‌قی یاساكه‌ی كانتۆنی جزیره تایبه‌ت به ژنان (10/11/2014):
کانتۆنی جه‌زیره
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاوبه‌ش
ده‌قی ژماره ٢٢ ی سالی ٢٠١٤
له‌سه‌ر بنه‌مای به‌نده‌کانی هاوپه‌یمانی کۆمه‌ڵایه‌تی وبه ئه‌رێ کردنی ئه‌نجومه‌نی یاسادانان له دانیشتنی (٢٧)مینی ساڵی ٢٠١٤، پره‌نسیپه سه‌ره‌کیه‌کانی ویاسای گشتیه‌کانی تایبه‌ت به ژن ده‌کرد. به‌ڕێوه‌به‌ری هاوبه‌شی کانتۆنی جه‌زیره ئه‌م مه‌رسومه‌ی ده‌رکرد:
ژنان له کۆمه‌ڵگه‌مان که به چه‌مکی نێر سالاری به‌ڕێوه ده‌برێ ڕووبه‌رووی زۆر کێشه‌ی سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی، که‌لتوری وده‌روونی بۆته‌وه وئه‌و دۆخه‌ش زوڵم، په‌راوێز خستن، دواکه‌وتوویی وبێ مافی بۆ ژنان لێ که‌وتۆته‌وه، وێڕای پاشماوه‌ی نه‌ریتی باو که بۆته ته‌گه‌ره له به‌رده‌م پێکشهوتنی ژنان وپه‌رۆشی بۆ ئاینده‌یه‌کی باش سنوردار ده‌کات وبونی چه‌ندین ڕیسا ویاسا وفاکته‌ری چه‌وساندنه‌وه به‌قوڵی شایه‌تی ده‌دات که خه‌باتی ژنان له پێناوی به‌ده‌ستهێنانی مافه‌کانی دا، هێشتاش به‌رده‌وامه و تا ئێستا ئه‌نجامگیر نه‌بووه و ئه‌وه‌ش ته‌نیا کاریگه‌ری خراپی بۆ سه‌ر ژن نیه، به‌ڵکو له‌سه‌ر هه‌موو کۆمهڵَگه له‌وانه‌ش جیابونه‌وه‌ی به ئیراده‌یه‌ک تاک، هاوسه‌رگیری زۆره‌ملێی، فره ژنی و کێشه‌گه‌لێکی که له ژماره نایه‌ن، تارۆژی ئه‌مڕۆ زۆر بارگرانیه. له باوه‌ڕمانه‌وه به گرنگی ڕۆڵی ژن له خێزان دا که کرۆکی بنه‌ره‌تی کۆمهڵَگهیه، ئازادی ژن گه‌ره‌نتی سه‌ره‌کیه له ئافراندنی خێزانێکی دیموکراتی و کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی دیموکراتی ئازاد و ئاستی گه‌شه‌سه‌ندنی ھه‌ر کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک به چالاککردنی رۆلی ژن و به‌شداری له بونیادنان و پێشخستنی کۆمه‌ڵگه. بۆ ئه‌وه‌ش ژن تێکۆشان ده‌کات تا ده‌سته‌به‌رکردن و گه‌ره‌نتی مسۆگه‌ر بۆ پاراستنی که‌رامه‌ت و به‌ده‌ستھێنانی ئازادی و مافی خاوه‌نداری کردنی له خۆی و رۆله‌کانی. له ئێستا به دواوه ڕازی نابێ به په‌راوێز کردنی . بزوتنه‌وه‌یه‌کی که ئازادی بکات پێداویستیه‌کی ده‌ستلێبه‌رنه‌دراوه بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی ھه‌موو جۆره دواکه‌وتویی، توندوتیژی و کوشتن.
له کاتێکدا که گه‌ره‌نتی کردنی ئازادی ژن و مافه‌کانی له ئامانجی سه‌ره‌کی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ری دیموکراتی دا ده‌بێ، ھه‌موو پرسه ھه‌ڵواسراوه‌کانی ژن له کۆمه‌ڵگه‌دا چاره‌سه‌ر بکرێن و ئاستی له ھه‌موو بواره‌کان دا به‌رز بکرێته‌وه و ژیانێکی ئارام بۆ مسۆگه‌ر بکرێ و بپارێزرێ له ئاست ھه‌موو چه‌وساندنه‌وه، توند و تیژیه‌ک و مافه ڕه‌واکانی گه‌ره‌تنی بکرێ. له پێناوی ھه‌موو ئه‌وانه‌دا کۆمه‌ڵێ پره‌نسیپ و بنه‌مای گشتی تایبه‌ت به ژنمان بۆ یه‌کسانی کرده‌یی گه‌ڵاڵه کرد، له پێناوی بونیادنانی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی دیموکراتی ژینگه‌یی ( ئه‌کۆلۆژی) ئازاد.
پره‌نسپه سه‌ره‌کیه‌کان:
1. تێکۆشان له‌به‌رامبه‌ر عه‌قلیه‌تی دهستهلاتداری کۆنه‌په‌رست له کۆمه‌لگه‌دا، ئه‌رکی ھه‌موو تاکێکی ھه‌رێمه‌کانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ری دیموکراتیه.
2. یه‌کسانی له نیوان ژن و پیاو له ھه‌موو بواره‌کانی ژیانی گشتی و تایبه‌تی.
3. ژن مافی ھه‌ڵبژاردن و خۆپاڵاوتن و وه‌رگرتنی ھه‌موو پۆسته‌کانیان ھه‌یه.
4. پابه‌ندبوون به پره‌نسیپی ھاوسه‌رۆکی له به‌رێوه‌بردنی ھه‌موو ده‌زگاکان دا.
5. ژن مافی دامه‌زراندنی رێکخراوه سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی، ئابوری، که‌لتوری، رێکخراوه‌ی پاراستنی ڕه‌وا و رێکخراوه‌ی تری تایبه‌ت به خۆیان ھه‌یه که له‌گه‌ل ھاوپه‌یمانی کۆمه‌ڵایه‌تی ناکۆک نه‌بێ.
6. ئاماده‌بونی نوێنه‌ری ڕێکخراوه‌کانی ژنان و رێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤ وه‌ک چاو‌دێر له‌کاتی دارشتنی ئه‌و یاسایانه‌ی که له کاتی نائاسایی دا له ئه‌نجومه‌نی یاسادانان ده‌رده‌کرێ به بانگھێشتێکی پێشوه‌خت له ئه‌نجومه‌نه‌وه.
7. کاتێ له ئه‌نجومه‌نی یاسادانان یاسایه‌کی تایبه‌ت به ژن ده‌رده‌کرێ، ده‌بێ ئیراده‌ی ژن ڕه‌چاو بکرێ.
8. یه‌کسانی له‌نێوان پیاو و ژن له مافی کار و کرێ.
9. یه‌کسانی له نێوان شایه‌تی ژن و شایه‌تی پیاو له ڕووی به‌ھای یاساییه‌وه.
10. قه‌ده‌غه‌یه کچان بێ ره‌زامه‌ندی خۆیان ھاوسه‌گیریان پێ بکرێ
11. ماره‌یی به‌تاڵ ده‌کرێته‌وه و له‌به‌رئه‌وه‌ی له ڕووی مادییه‌وه ئامانج به موڵک کردنی ژنه و له جێی ئه‌وه به‌شداری ھه‌ردوو لایه له دابین کردنی ژیانێکی ھاوبه‌ش.
12. ڕێکخستنی پێشینه‌ی ھاوسه‌رگیری به شێوه‌یه‌کی شارستانیانه
13. قه‌ده‌غه کردنی فره ژنی.
14. ھه‌ردوو لا مافیان ھه‌یه که داوای جیابونه‌وه بکه‌ن و ناکرێ جیابونه‌وه به ئیراده‌ی تاک لایه‌نه بێ.
15. یه‌کسانی له نێوان ژن و پیاو له ھه‌موو پرسه‌کانی میراتی
16. قه‌ده‌غه‌کردنی شیربایی ، ژن به ژن و ژن له جیاتی خوێن
17. کوشتن به پاساوی شه‌ره‌ف تاوانه و له ڕووی مادی، مه‌عنه‌وی و یاساییشه‌وه وه‌ک تاوان ده‌بینرێ و ئه‌نجامده‌ری سزا ده‌درێ به‌پێی یه‌و ده‌قه یاسایانه‌ی که له یاسای سزاکانی تایبه‌ت به کوشتنی به ئه‌نقه‌ست دا ھه‌یه.
18. سه‌پاندنی سزای توند له‌سه‌ر ئه‌نجامده‌رانی خیانه‌تی ھاوسه‌ری به یه‌کسانی بۆ ھه‌ردوولا.
19. بازرگانی کردن به منداڵ و ژنانه‌وه به ھه‌موو جۆره‌کانیانه‌وه تاوانه و ئه‌نجامده‌رانی سزای توند ده‌درێن ھه‌موو بواره‌کانی بازرگانی (به‌کارھێنانی جنسی، کارکردن به مندالان و بازرگانی کردن به ئۆرگانه‌کانی جه‌سته).
20. توندوتیژی جیاکاری له دژی ژن قه‌ده‌غه‌یه و جیاکاری وه‌ک تاوان ده‌بینرێ و به‌پێی یاسا سزای ھه‌یه و له‌سه‌ر به‌رێوه‌به‌ری خۆسه‌ری دیموکراتیه که ھه‌موو جۆره‌کانی توندوتیژی جیاکاری قه‌لاچۆ بکات، له رێی میکانیزمای یاسایی و خزمه‌تگوزاری و دابین کردنی پاراستن و به‌رگرتن و چاره‌سه‌ری قوربانیانی توندوتیژی.
21. له‌سه‌ر به‌رێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ری دیموکراتیه که مافی مندالان گه‌ره‌تنی بکات و له ھه‌موو جۆره توند و تیژی و ئیستغلال کردنێک.
حوکمه گشتیه‌کان :
22. دابین کردنی مافی یه‌کسانی ژن و پیاو تایبه‌ت به یاسای ڕه‌گه‌زێتی
23. به‌رێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ری دیموکراتی له سه‌رێتی بیمه‌ی ته‌ندروستی و کۆمه‌لایه‌تی بۆ تاک و خێزان به تایبه‌تی مندالان و ژنان دابین بکات و بناغه‌ی سه‌ره‌کی ژیانێکی ئازاد و ئابرومهندانه و پاراستن بۆ ژنانی بێوه‌ژن و به‌ساڵاچوو ده‌سته‌به‌ر بکات
24. ھاوسه‌رگیرکردن به کچان قه‌ده‌غه‌یه له ژیر هه‌ژده ساڵیه‌وه
25. ژن مافی دایکایه‌تی (له‌خۆگرتنی) مندالی ھه‌یه، تا منداڵ ده‌بێته ١٥ ساڵ ئه‌گه‌ر دایکه ھاوسه‌گیری کردبێته‌وه یان نه‌یکردبێته‌وه .و دوای ئه‌وه‌ش مافی بژار بۆ منداڵداکانه و له‌سه‌ر ھه‌ردوولاشه که جێی نیشته‌جێیبون و خه‌رجی بۆ منداله‌که دابین بکه‌ن به درێژایی کاتی له خۆگرتن.
26. له‌کاتی سه‌فه‌ر کردنی مندالان له ژێر ته‌مه‌نی ١٥ ساڵه‌وه ده‌بێ مۆله‌ت له دایک و باوک وه‌رگرن.
27. له که‌یسه‌کانی تایبه‌ت به ژن و خێزان له دادگاکان دا ده‌بێ نوێنه‌رێک له ناوه‌ندی ژنانه‌وه ئاماده‌بن و راکه‌یان راوێژکاریه و ناچاری پابه‌ندبوون نیه.
28. ژن مافی مۆله‌تی دایکایه‌تی موچه‌داری ھه‌یه و تا سێ جار منداڵخستنه‌وه.
29. له حاله‌تی جیابونه‌وه‌دا، ژن مافی ئه‌و شتانه‌ی ھه‌یه که داویه‌تی له کاتی ھاوسه‌گیریدا له ئاڵتون بێ یان ھه‌ر شتێکی له ھه‌مان به‌ھا بێ، ئه‌گه‌ر لای خۆی بێ یان ھاوسه‌ره‌که‌ی خه‌رجی کردبێ.
30. له سه‌ر به‌رێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ری دیموکراتیه ناوه‌ندی تایبه‌تی بکاته‌وه بۆ ئه‌و ژنانه‌ی له سه‌روبه‌ندی سکپڕی دا سزادراون، یان شیرده‌رن بۆ ئه‌وه‌ی جێگه‌که به پێی دۆخی دووگیانی یان حاله‌تی ساواکه‌یان بێ.
ئه‌م یاسایه له دوای بڵاو کردنه‌وه‌ی کاری پێ ده‌کرێ.
عامودێ ٠١/١١/٢٠١٤
ھاوسه‌رۆکانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی کانتۆنی جزیره
ھدیه عه‌لی یوسف - حمیدی دھام العاسی
له سايتى خه‌ندانه‌وه
************************************************
كه ئه‌و یاسایه ده‌خوێنیته‌وه هه‌ست ده‌كه‌یت له وڵاتی موسڵمانان ده‌رچووه وه‌ی وڵاتی بێ باوهڕشانه، نه‌ك شارێكی ئاوهای له مێژه موسڵمان.
جا لەبەر ئەمە بوو وتم:
هاوسۆزی وهاوكاریكردنی كۆبانێ یەكسان نیە بە: هاوكاریكردنی كانتۆنی جەزیرە وحیزبە چه‌پ ڕەوەكەی ساڵەح موسلیم (یەپەگە) (یەكینەكانی پاراستنی گەل) ویەكسان نیە بە هاوكاریكردنی حیزبە چەپڕەوەكەی عه‌بدوڵا ئۆجالان (پەكەكە) (پارتی كرێكارانی كوردستان = حزب الشیوعی الكردستانی).
جا خۆیشیان -خوا هەڵناگرێ- شەرمیان نەكردوە لەوەی بڵێن: چەپ ڕەوین، بەس نازانم بۆ هەندێك نایانەوێ ڕاستیەكان بزانن!! یان ئاشكراكردنی ئازاریان دەدات!!
بە داخەوە كەمینەیەك ئیرادەی بە زۆر بسەپێنێ بەسەر زۆرینەیەكی موسڵماناندا.
ئەگەرچی خۆیشیان وڕژێمە داپلۆسێنەرەكەی ئەسەد داننیان بەوەدا ناوە كە ئەوان دروستیان كردوە وهەتا ئێستاش هاوكاریان دەكەن وەكو چەند ڕۆژێك پێش ئێستا وه‌لید موعه‌للیم وەزیری خارجی سوریا ڕایگەیاند.
ئەگەرچی هەمو كەسێك ئەوەی دەزانی، چونكە تا دوێنێ كورد بۆی نەبوو لە سوریا جنسیە وناسنامه‌ی سوری هەبێ، كەچی بە شەو وڕۆژێك بە فیتی ئێران وسوریا كانتۆنی جەزیرە خۆی قوت كردەوە وكوردیش بەڕێوەی دەبا وبە ئامێری پێشكەوتوو سەدان دەبابە!
ئه‌مه لە كوێوە هات؟! هەڵبەت لە ئاسمانیش نەكەوتۆتە خوارەوە!!
لە ڕاگەیاندنە باوەڕ پێكراوەكان دەمخوێندەوە: ئەسەد پێیداون، كەچی لە ڕاگەیاندنەكانی ساڵەح موسلم وباڵە سەربازیەكەی پەكەكە وئەوانەی نزیك لەوانن دەیانوت، لە شەڕێكدا شەست دەبابەمان دەست كەوتوە!!؟؟
تەنانەت وه‌لید موعه‌للیم ئەوەشی وت: كە ساڵەح موسلیم جودا خواز نیە، واتە حكومەتی كوردی و دەوڵەتی كوردی ژێر بە ژێر ڕێككەوتنی لەسەر كراوە كە قەت بەدی نایە.
كە ساڵەهای ساڵە ئێمە خەون بەوەوە دەبینین، كە ئەگەر هەر لایەنێكی تر بیكردایە سەد تۆمەتی خیانەتی دەدرا پاڵ!!؟؟
كەواتە وەكو هه‌ندێك مەلا ناڵێم: چاوەڕوان نەكراو بوو، بەڵكو بە فەزڵی خوا ئەڵێم: چاوەڕێی ئەمەمان دەكرد ولە ئێستاشەوە ئەیڵێم: چاوەڕێی بڕیاری لەم چەشنە وله‌مه پراپتریش بن لە پەكەكەوە هەر كاتێك دەسەڵاتیان گرتە دەست. چونكه یه‌په‌گه له په‌كه‌كه زیاتر چی تره؟!
ئه‌مه جگه له بوونی زانیاری هەقیقی وواقعی لەوانەی لەناویان بوون.
15نوفمبر2014
- زەخیرەکردن
- 6 ساڵ لەمەوپێش
- 370 جار بینراوە