وه‌ڵام: وعلیك السلام.
ئەمە جێی خیلافی عولەمایە هەندێك ئەڵێن: كاتی خۆیەتی، وەك ئیبن باز، وساڵەح ئه‌لفەوزان، وساڵەح ئال ئه‌لشه‌یخ، وعه‌بدولعه‌زیز ئال ئه‌لشه‌یخ وهتد، ئەم فەتوایەیشیان دوای پێكهێنانی لیژنە بوە بۆ تەئكیدكرنەوە، دو جار یا زیاتریش لیژنە دروستكراوه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته.
هەندیَكی تریش ئەڵیَن: كاتی خۆی نیە، وەك ئەلبانی وعوسەیمین...
ئەم كۆمەلَەش خیلافیان هەیە جەند دەقیقەی جیاوازه؛ هەندێكیان ئەڵێن: پێنج دەقە، وەك عوسەیمین، كە خۆی ئەڵێ: چومەتە دەرەوە وموتابەعەم كردوە.
هه‌روه‌ها ئەڵێ: هەركەس بڵێ: بیست دەقەی جیاوازه، موبالەغەی كردوە وڕاست نیە.
هەندیكیشان ئەڵێن: پانزە بۆ حەڤدە دەقیقە.
وهەندیَك ئەڵێن 20 بۆ 30 دەقیقە، وەك ئەلبانی.
هەندیكیش ئەڵێن: نیو سەعات تا 45 دەقیقە ...
جا ئەگەر فەرق هەبیت، بێگومان زۆر كەمە وبە پێی وەرزەكان دەگۆڕێت. وه‌ك دوای موتابه‌عه وگه‌ڕانی زۆر ئه‌مه ڕون ده‌بێته‌وه.
بۆیە با موسڵمان ئیحتیا‌ت بۆ دینی خۆی بكات، لە دەم گرتنەوە لەگەڵ بانگدا دەم بگرێتەوە، بەڵام بۆ نوێژەكەی دوای پانزە دەقە با ئەنجامی بدات، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئیحتیا‌ت له كاتی بونی گوماندا، ئه‌مه‌ش كارێكی چاكه، ئه‌و ئیحتیاته خراپه به بێ گومان وشوبهه بكرێت.
4یونیو2017
- زەخیرەکردن
- 6 ساڵ لەمەوپێش
- 592 جار بینراوە