ئایا حوكمی ڕیش تاشین چییه بۆ ئه‌وانه‌ی لە سلکی عه‌سكه‌رین و ناچارن ڕیش بتاشن؟ ئایا كه‌سێك ڕیش بتاشێت كافر ده‌بێت؟
وه‌ڵام:
الحمد لله والصلاة والصلاة علی رسول الله، أما بعد:
بێگومان ڕیش تاشین له‌سه‌ر وته‌ی ڕاستی زانایان كارێكی ناشه‌رعییه و درووست نییه و هێشتنه‌وه‌ی واجبه، له‌به‌ر ئه‌و هه‌موو فه‌رمووده‌یه‌ی له‌و باره‌وه هاتووه كه فه‌رمان به هێشتنه‌وه‌ی ڕیش ده‌كه‌ن. وه‌ك فه‌رمووده‌ی: «قصوا الشوارب وأعفوا اللحى، خالفوا المشركين»، یان: «جزوا الشوارب وأرخوا اللحى خالفوا المجوس»، یان: «وفروا اللحی».
ئه‌وه‌نده فه‌رمووده هاتووه، زۆرێك له زانایان ده‌ڵێن: كۆده‌نگی له‌سه‌ره، وه‌ك: ئیبن حه‌زم له كتێبی: مراتب الإجماع، هه‌روه‌ها أبو الحسن ابن القطان المالكي له كتێبی: الإقناع في مسائل الإجماع. ته‌نانه‌ت شێخ علي محفوظ كه یه‌كێكه له زانایانی ئه‌زهه‌ر ده‌ڵێت: «وقد اتفقت المذاهب الأربعة على وجوب توفير اللحية وحرمة حلقها». وه‌ك له كتێبی الإبداع في مضار الابتداع دا هاتووه.
ئێمه‌ش له‌سه‌ر ئه‌م بۆچوونه‌ین و جیاوازی نییه له نێوان كه‌سێك له سلكی ئه‌منی بێت یان هاوڵاتییه‌كی ئاسایی.
به‌ڵام له‌ڕاستیدا بابه‌ته‌كه ئیجماعی نییه و خیلافی تێدایه، ئیجماعی ئه‌و زانایانه‌ش یان مه‌به‌ستیان زۆرینه و جمهور بووه یان ئه‌و خیلافه‌ی هه‌یه به‌رچاویان نه‌كه‌وتووه، چونكه هه‌یه له زانایان خیلافیان كردووه، ته‌نانه‌ت موعته‌مه‌دی مه‌زهه‌بی شافعییه‌كان ئه‌وه‌یه كه مه‌كروهه، وه‌ك هه‌ردوو گه‌وره ئیمامی شافعییه‌كان ڕافعی و نه‌وه‌وی باسی ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌رچی خودی شافعی له «الأم» پێی حه‌رامه، له‌وانه‌ش له‌سه‌ر ئه‌م بۆچوونه‌ی خودی پێشه‌وا شافعی چوون له شافعییه‌كان: قه‌ففالی شاشی، حه‌لیمی، ئه‌ذرعی، ئیبن ڕیفعه و جگه له‌وانیش.
به‌هه‌رحاڵ ئه‌م بابه‌ته بابه‌تێكی ئیجماعی نییه و كه‌سێك خیلافی بكات كافر نابێت و شك نابه‌م هیچ زانایه‌كی ئیسلام وتبێتی كه‌سێك ڕیش بتاشێت كافر ده‌بێت، چ جای ئه‌وه‌ی ناچار بێت به‌هۆی پیشه‌كه‌یه‌وه ڕیش بتاشێت!؟ چ جای ئه‌وه‌ی هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌و بۆچوونه ده‌ڕوات كه پێی واجب نییه كه موعته‌مه‌دی مه‌زهه‌بی شافعییه و فه‌توای له‌سه‌ره.
والله أعلم.
علی خان
9 محرم 1448 – 24/ 06/ 2026
- زەخیرەکردن
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
- 9 جار بینراوە