پرسیار و وەڵام

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.


زانایان جیاوازن لەوەی ئەگەر كەسێك لە ڕۆژی جومعەدا لەشی گران بوو، یەكجار غوسل دەردەكات یان دووجار، زۆرێكی زانایان -ئەگەر نەڵێم هەمویان- لەسەر ئەوەن بۆ هەردووكیان یەك غوسل دەردەكات، هەندێكیش ئەڵێن -لەوانەش ئیبن حەزم وجگە لەویش -: دەبێت دوو غوسل دەربكات.
جا لەبەر ئەوەی ئەوانەی ئەڵێن: دەبێت دوو غوسل دەربكات، بەڵگەكەیان هەندێك بەهێزە، بۆیە هەر كەسێك توانای هەبوو لەو خیلافە خۆی دەربكات دوو غوسل دەربكات چاكترە، وئەگەر یەك غوسلیشی دەركرد ئەوە هیچی لەسەر نیە إن شا‌ء الله، بەڵام دەبێت نیەتی هەر دووكیانی هەبێت وه شوێنی نییەت دڵە نەك دەم، چونكە لە پێغەمبەرەوەصلى الله عليه وسلم نەهاتووە كە بەدەم نییەتی هێنابێت.

وەرگیراوە لە کتێبی:

جومعە، فەزڵەكانی، ئەحكامەكانـی، داهێنراوەكانی.

نوسینی: مامۆستا على خان

تەماشاى ئەمەش بکە:

ئایا خۆشۆردن بۆ نوێژی جومعە واجبە؟ وكاتی خۆشۆردنەکە كەی دەست پێ‌ دەكات؟