پرسیار و وەڵام

پرسیار: ئايا له پەیامبەرەوه صلی الله علیه وسلم چەسپاوه فەرموبێتی: (ئافرەت له ماوەی دوو گیانیەكەیدا له جیهاد دایه)؟

وه‌ڵام: فەرمودەی لەم شێوه له پەیامبەرەوه صلی الله علیه وسلم نەچەسپاوه ، كە فەرموبێتی: ئافرەت له ماوەی دوو گیانیەكەیدا له جیهاد دایه:

بەڵام:
١. دەكرێت وەكو فەتوا بوترێت: بەڵێ‌ جیهادی نەفس وشەیتان وئارەزوه ئەگەر نیەتی بۆ خوا بوو بێت؛ وەكو ئەوەی نیەتی گوێڕایەڵی مێردەكەی بوو بێت لەبەر خوا ، یان نیەتی بە جێهێنانی فەرمانی شەرع بێت كە هانی داون بۆ منداڵ هێنان ومندال زۆری و هتد...

٢. له فەرموده ڕاستەكاندا پێمان وتراوه چی جیهاده ده‌رهه‌ق ئافره‌تان؟ 
عن عائشە أم المؤمنین رضی الله عنها قالت: (استأذنت النبی صلی الله علیه وسلم فی الجهاد ، فقال: جهادكن الحج) صحیح البخاری. واته: جیهادی ئافرەتان حەجه. لە ریوایەتێكدا: باشترین جیهاد حەجه.

۳. ئەگەر ئافرەت بە سەر دوگیانیەكەوە مرد یا لە كاتی منداڵ بوندا ، ئەوا شەهیدە بە ویستی خوا: (والنفساء يجرها ولدها بسرره إلى الجنة ) (والمرأة تموت بجُمع شهيد) رواە أحمد.

 

جا داواكارم له هەمو لایەك بە تایبەت ئەوانەی خەڵكێكی زور گوێیان لێدەگریت هەروەها پەیجەكان وردبن لە هەر حەدیسێك بڵاوی دەكەنەوه كه سەحیحە و راسته، بۆ ئەوەی پاداشتی گەورەیان بگات، وەگەرنا فەرمودەی نەچەسپاو بڵاو بكەنەوە گوناهیان دەگات، (هەر كەس بە ئەنقەست درۆم بە دەمەوە بكات، با شوێنی خۆی لە مسۆگەر بكات).

 

 

15فبراير2015