پرسیار و وەڵام

[ حوکمی زیکر کردن بەئامێرە ئەلیکترۆنیەکان چیە ؟ ]


پرسیار :
ئایا ڕای ڕاجح و پەسەند چییە دەربارەی تەسبیح و ئەو ئامێرانەی زیکری پێدەکرێ ، من وەک خۆم ئەگەر بەو ئامێرانە زکر بکەم ، ئەوا زیاتر زکر دەکەم بەڵام هەرگیز مورتاح نەبووم ترساوم بیدعە بێت؟؟

وەڵام : بێگومان ئەم  ئامێرانە و تەسبیحیش بەهەمان شێواز ڕونکردنەوەیەکی تێدایە لە جگە لەم شوێنە باسمکردووە ، بەکورتی و بەخێرایی دووبارەی دەکەمەوە لەخزمەتاندا :

خاڵی یەک: ئەم شتە لەسەردەمی پەیامبەری خوادا نەبووە ﷺ، بەڵام کۆمەڵێک شت هاتووە پێشینانەوە ئاماژەیەکن بۆ بوونی ئەسڵی ئەم شتە، لەوانە :
- دایکە عائیشە لێوەی هاتووە بە ئەنگوستیلەکەی نوێژەکانی حساب کردووە ، بۆ نمونە ڕکاتی یەکەم لە پەنجە بچکۆلەکەی کردووە، ڕکاتی دووەم لەوەی تەنیشتی، رکاتی سێیەم لەوەکەی تر.
- هەروەها کۆمەڵی شتی تر هاتووە لە هەندێک لەپێشینان؛ لە یاران و تابعینەوە.
پرسیاریش لە شێخ أحمد بن عبد الحلیم بن عبد السلام دەکەن -رحمة الله علیه وەکو لە المجموع الفتاوی دا هاتووە- لەبارەی تەسبیحەوە بە کارێکی موباحی دەزانێت.
خوڵاسەی کەلام ئەوەیە :
١- پوختەی وتە ئەوەیە موباحە. لەژیاننامەی ئیبن حەجەریش عەسقەلانی هاتووە -رحمة الله علیه- ئەڵێن لەژێر پالێمی کراسەکەیەوە لەناو کۆڕ و مەجلیسا تەسبیحاتی بە تەسبیحەکەی دەستیەوە کردووە.
٢- بەڵێ بۆچونێکیش پێی وایە بیدعەیە، ئەڵێ لەسەردەمی پەیامبەری خوایه ﷺ نەبووە، وە هەروەها ئەڵێن: لەبەرئەوەی زیکر بە دەستەکان دەکرێت و فەرموودەش لەو بارەوە هاتووە، «فٳنهن مسؤولات مستنطقات»  واته: پرسیاریان لێدەکرێت ، واتە لە قیامەتدا .
جا دەڵێن: بە پەنجە بیکەی باشترە.
ئەوانیش لەوەڵامدا دەڵێن: تەسبیحیش بە پەنجە زیکری پێدەکرێت خۆ بەچاو ناکرێت، بۆیە هەر پەنجەیە ، هەمان شتە.

هەروەها بۆچوو ێکی تر
دەڵێت : نەکرێ بە عادەت ، ئەڵێ  قەیناکە ، بەڵام  بەردەوام
نەبێت لەسەری ، بە بەردەوامی تەسبیحت بەدەستەوە نەبێت زیکری پێبکەی ، چونکە پەیامبەری خوا علیە الصلاة والسلام ، بەدەست کردویەتی؛ واتە ئینسان زیکرەکانی بە تەسبیح ئەیکا بە دەست ئەیکا نەک ئەوەی بەبەردەوامی زیکرەکانی بە تەسبیح بکا.

بەکورتی: وەکو بیدعە بەحەول و قوەتی خوا بیدعە نییە،
والله أعلم
[ وەڵامدراوەتەوە لەلایەن م.علي خان ]