پرسیار و وەڵام

وه‌ڵام: به‌ڵێ له‌ بوخاری وموسلمیدا هاتووه‌ كه‌ عومه‌ر ڕۆیشتووه‌ به‌ره‌و شام له‌ ڕێگادا ئه‌بو عوبه‌یده‌ وهاوه‌ڵانی ده‌گه‌نه‌ خزمه‌تی، له‌وێدا هه‌واڵی پێده‌ده‌ن كه‌ په‌تای تاعون داویه‌تی له‌ شام، عومه‌ر ووتی: كۆچبه‌ره‌ پێشینه‌كانم بۆ كۆ بكه‌نه‌وه‌، مه‌به‌ستی ڕاوێژ پێكردن بوو، ئینجا ڕاوێژی به‌ پشتیوانان كرد، پاشان به‌وانه‌ی له‌ فه‌تحی مه‌ككه‌ موسڵمان بوون، پاش ڕاوێژ پێ كردنیان فه‌رموی: ده‌گه‌ڕێمه‌وه‌، ئه‌بو عوبه‌یده‌ فه‌رموی: ڕا ده‌كه‌یت له‌ قه‌ده‌ری خوا؟! ئه‌ویش فه‌رموی: نه‌ ئه‌بوایه‌ تۆ وات بووتایه‌! به‌ڵێ له‌ قه‌ده‌ره‌وه‌ بۆ قه‌ده‌ر ڕا ده‌كه‌ین. ئایا وشتره‌كانت له‌ شوێنی پڕ له‌وه‌ڕ ده‌له‌وه‌ڕینیت یان بێ له‌وه‌ڕ؟! له‌میشیان بیله‌وه‌ڕێنی هه‌ر قه‌ده‌ره‌ وله‌ویشیان بیله‌وه‌ڕێنی هه‌ر قه‌ده‌ره‌ ، پاشان عه‌بدولڕه‌حمانی كوڕی عه‌وف هات ووتی من له‌م باره‌وه‌ زانستم پێیه‌: گوێم له‌ په‌یامبه‌ری خوا بوو صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فه‌رموی: ئه‌گه‌ر بیستتان له‌ شوێنێك تاعونی لێیه‌ ئه‌وا مه‌ڕۆن بۆ ئه‌و شوێنه‌، ئه‌گه‌ریش لێی بوون ده‌رمه‌چن وه‌كو ڕاكردن لێی. عومه‌ریش حه‌مدی خوای كرد وگه‌ڕایه‌وه‌.