الحمد لله رب العالمین والصلاة والسلام علی خاتم الأنبياء والمرسلين، وعلى آله أما بعد:
وه‌ڵام: نه‌خێر به‌ڵكو ڕێگریشیان لێ ده‌كرێت ته‌نانه‌ت له تێكه‌ڵاوی كردنی خه‌ڵكیش. له‌به‌ر فه‌رموده‌ی: «لا ضرر ولا ضرار». هه‌روه‌ها په‌یامبه‌ر صلى الله عليه وسلم ئه‌فه‌رموێ: «مَنْ أَكَلَ ثُومًا أَوْ بَصَلًا فَلْيَعْتَزِلْنَا، أَوْ لِيَعْتَزِلْ مَسْجِدَنَا، وَلْيَقْعُدْ فِي بَيْتِهِ». «هه‌ركه‌س سیر یان پیازی خوارد با لێمان یا له مزگه‌وته‌كه‌مان دوور بكه‌وێته‌وه وله ماڵه‌وه نوێژ بكات». وله موسلمیدا هاتووه: «وَلَا يُؤْذِينَا بِرِيحِ الثُّوم» واته: «با به بۆنی سیر ئازارمان نه‌دات». وله فه‌رموده‌كه‌ی جابردا ئه‌فه‌رموێ: «نَهَى رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ عَنْ أَكْلِ الْبَصَلِ وَالْكُرَّاثِ». واته «نه‌هی له خواردنی كه‌وه‌ریش كردووه». ئه‌ی چ جای ڤایرۆسێك كه ئازاره‌كه‌ی له به‌راورد نایه‌ت له‌گه‌ڵ سیر وپیاز وكه‌وه‌ر ئه‌وه‌نده زیانبه‌خشه؟!
وقازی عیاض ئه‌فه‌رموێ: «ئه‌فه‌رمون: ته‌نانه‌ت ڕێگری هاتنه مزگه‌وت وتێكه‌ڵاوی كردنیشی لێ ده‌كرێت».
به‌ڵكو ئه‌گه‌ر بووك یان زاوا بۆی ڕوون بوویه‌وه به‌رامبه‌ره‌كه‌ی ئه‌و جۆره نه‌خۆشیانه‌ی هه‌یه ده‌توانێت گرێبه‌سته‌كه‌ی هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه وهه‌موو مافێكی شه‌رعی ده‌كه‌وێت له ماره‌یی وهاوشێوه‌كانی.
- زەخیرەکردن
- 5 ساڵ لەمەوپێش
- 494 جار بینراوە