
السلام علیكم ورحمة الله وبركاته
مامۆستا پرسیارێك: پۆستێك له فه‌یس بووك بڵاو بۆته‌وه وپێی وایه بڵێیت: (دوای ڕازی بوونمان به قه‌ده‌ری خوا، فلان كه‌س كۆچی دوایی كرد؟) ئه‌م قسه "حه‌رامه وزۆر گوناحیشە"، پاشان چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌كی هێناوه‌ته‌وه له‌وانه ئه‌ڵێت: "تۆ دانوستانت لەگەڵ خوای گەورە نەکردووە دوای مشت‌و مڕ خوا ڕازیت بکات فڵان کەس بباتەوە" هه‌روه‌ها به‌ڵگه‌یه‌كی تری ئه‌وه‌یه: "خۆت دەهێنیە ئاست خوا العیاذبالله یان لەخواش گەورەتر چونکە دەڵێی دوای ڕازیبونمان ... ؟!" به‌ڵگه‌یه‌كی تر: "ئایا ئەگەر ڕازی نەبوونایە خوای گەورە نەیدەبردەوە نەی دەمراند، گریمان نوسیت ڕازین بەقەدەری خوا .. ئەگەر ناڕەزابی چیت لەدەست دێت ؟! بێگومان هیچ و گوناح بارتر دەبیت) هه‌روه‌ها له‌و به‌ڵگانه: (مردن حەتمیە کەس نیە لێی دەربازبێت قەدەرێک نیە ئایا بەسەردادێت یان نــــا ... ؟!".
وه‌ڵام: الحمد لله والصلاة والسلام علی رسول الله وعلی آله وصحبه ومن والاه: ئه‌و وته‌یه‌ی پرسیاری له‌باره‌وه ده‌كه‌یت مه‌به‌ستم وته‌ی: (دوای ڕازی بوونمان به قه‌ده‌ری خوا، فلان كه‌س كۆچی دوایی كرد؟) هیچی تێدا نیه وئه‌و به‌ڵگانه‌شی باست كرد وله‌وی ده‌گوازیه‌وه ؛ زیاتر له هی كه‌سێك ده‌چێت خوێنده‌واری شه‌رعی نه‌بێت.
وته‌ی: (دوای ڕازی بوونمان به قه‌ده‌ری خوا)ش واته سه‌رباری ئه‌وه‌ی قه‌ده‌ره وخوا نوسیویه‌تی، به‌ڵام دڵیشمان پێی ته‌نگه وڕازین وناشكور نین. سه‌باره‌ت به به‌ڵگه‌كانی لای ئه‌هلی خۆی مه‌علومه كه دووره له وته‌ى زانستیه‌وه له ڕوی شه‌رعه‌وه وپێویست به وه‌ڵام دانه‌وه‌ی ناكات إن شا‌ء الله.
موحتاجی لێ بورده‌یی خوا
علی خان
- زەخیرەکردن
- 5 ساڵ لەمەوپێش
- 923 جار بینراوە