پرسیار و وەڵام

لە نامەیەكی م.علی خان وەرگیراوە لە وەڵامی ئەو كەسانەی پرسیاریان لێكردوە ۸ رجب ۱٤۳۹

پ: السلام علیکم مامۆستا ئایا دروسته‌ دوعاكردن بۆ كاربه‌ده‌ست له‌ سه‌ر مینبه‌ره‌وه‌ وهه‌مو جومعه‌یه‌ك وه‌ك له‌ جه‌نابته‌وه‌ ده‌گێڕنه‌وه‌؟

 

ج: وعليكم السلام ورحمة الله، بارك الله فیك.

سەرەتا ئەمانە مەبەستیان چیە بیانەوێت كەسێك بخەن بە مەسەلەی وەلی ئەمرەوە دەست پێدەكەن؛ وەك یەكەم لەكەدار كردنی بەڕێز مامۆستا خەلیل ئەحمەد كەلاری بەوە دەستی پێكرد كە تەكفیری حوككام دەكات. ئەوەی منیش، ئەڵێن: وتویەتی: نابێت دوعا بۆ كاربەدەست بكرێت!! تۆ بڵێی ئەمە سوتفە بێت، یا پەیامێكی لە پشتەوەیە؟!؟

 

پاشان: بە دەنگێگی زوڵاڵ ئەیڵێم: من پێم دروستە دوعا بۆ كاربەدەستی موسڵمان بكرێت، بەڵكو تا ئەو ڕادەیە قەناعەتم پێیەتی كە ئیمامی فوزەیڵ ئەفەرموێ: (لَوْ كَانَ لَنَا دَعْؤةٌ مُجَابَةٌ لَدَعَوْنَا بِهَا لِلسُّلْطَانِ). بەڵێ، ئەگەر دوعایەكمان هەبوایە گیرا بوایە بۆ كاربەدەستێكی موسڵمان ئەمان كرد خوا ئیصلاحی بكات، چونكە بە هۆیەوە بیلاد وعیباد ئیصلاح دەبن و ئێمەش پاداشتە گەورەكەمان دەست دەكەوت. بەندەش بڕوای تەواوم بە «النصیحة لأئمة المسلمین»ـە هەیە وەك فەرمایشت و ڕێنمایی پەیامبەرە صلی اللە علیە وسلم.

ئاخر باسی دوعا كردن بۆیان لە كتێبەكانی عەقیدەدا هاتوە وەك تەحاوی وأصول السنة وهاوشێوەكانی بە فەزڵی خوا بە دەرس شەرحمان كردوە پێش چەند ساڵ وزیاد لە جارێك.

ئەوانەشی مەبەستیانە بگەڕێن لە دەرسەكانمدا لە یادم دێت شتی لەم چەشنەم وتووە بەرچاویان دەكەوێت بە ویستی خوا.

ولكن لا حیاة لمن تنادي

وهەرگیز لە هیچ قۆناغێكی تەمەنمدا نە بڕوام بە خروج هەبووە لە كاربەدەستى موسڵمان ونە بڕواشم پێیەتی، نە به دەست نە بە دەم، خوای گەورەش لەسەر عەقیدەی سوننەت وسەلەف بمرێنێت.

 

بەڵام ئەم بابەتە جیاوازە لە دوعا كردن وبە تایبەتكردنی دەسەڵاتداری موسڵمان لە سەر مینبەرەوە وهەمو جومعەیەك. واتە دوعاكردن بۆ دەسەڵاتدار جیاوازە لە تایبەتكردنی وتەعیینكردنی بە دوعاوە لە سەر مینبەر.

مەمەبەستیش لەو قسەیەی پێشووی فوزەیڵ وئیمام ئەحمەد سەر مینبەر نیە وەك لە سوننەی خەللالدا هاتووە ئەڵێ: «فی اللیل والنهار» بە شەوو ڕۆژ.

پاشان بەندە پێش نزیك دە ساڵ لەكتێبی جومعەكە باسم كردوە كە ئەم كارە بیدعەیە، ئیتر ئەم دڵخۆشیە بەم نامە چییە، كە دەڵێیت هەنگوێنیان لەداردا دۆزیوەتەوە. 

 

پرسیارەكەش _وەك لە وێنەكەدا ڕونە وكەسێك بەصەر و بەصیرەتی كوێر نەبوبێت یا گومانی خراپی وحەسودی نەخۆشی نەخستبێت دەیبینێت_ باسی سەر مینبەر دەكات.

واتە: جومعانە ، ئەو كارەش چەندین لە زانایانی سەلەف وخەلەف بە بیدعەیان زانیوە وەك: ئیمامی عطاء والعز بن عبدالسلام والشاطبی وشیخ موقبل وهتد ئەڵێن: بیدعەیە.

 

- ئیمامی عەتا. ئەڵێ: بیدعەیە.

- هەبووە لە سەلەف وزانایانی شوێنكەوتویان لە وڵاتانی ئیسلامدا بێدەنگ نەبوونە لە هاوشێوەی ئەو جۆرە خوتبانە، جاری وا هەبووە كە گەیشتۆتە دوعا كردن بۆ دەسەڵاتدار دەستی كردۆتە قسە كردن لە كاتی خوتبە ، كە پێی وتراوە بۆ قسە دەكەیت لە كاتی خوتبە؟ وتویەتی: خوا فەرمانی نەكردوە بۆ خوتبەی وا بێدەنگ بین!

- عومەری كوڕی عبد العزیز، نامەی نوسیوە كە واز بهێنن لە دوعا كردن بۆ كاربەەدەست.

- ئیمامی شافعی پێی مەكروهە.

- قازی ئەبو یەعلا ئەڵێ: سوننەت نیە.

- الشیرازی پێی بیدعەیە.

- العز بن عبدالسلام: ئەڵێ: بیدعەیە وپێشینان لەسەر ئەمە نەبوون.

- الشاطبی لە الاعتصام ئەڵێ: بیدعەیە.

- ابن الجوزی له منهاج القاصدین.

- ابن نجیم : سووننەت نیە.

- خاوەنی السراج الوهاج: سووننەت نیە.

- خاوەنى الدر المختار .

- ابن الحجر لە فەتحدا باسی ئەوە دەكات هەندێك حاڵەت هەڵاوێر كراوە لە بێدەنگ بون بۆ وتار لەوانە : دوعا كردن بۆ كاربەدەست.

- محمد بن إبراهیم آل الشيخ: تركه أولی.

- عبدالله أبا بطین: سوننەت نیە.

- شێخ موقبیل ئەڵێ: بیدعەیە. : http://www.muqbel.net/fatwa.php?fatwa_id=3669

هی تریش زۆرن.

 

‎ئەم ئیتتیجاهەش وەك شێخ موقبل ئەفەرموێ: جیاوازە لە ئیتتیجاهی ئەوانەی شۆڕش وئینقلابیان دەوێت.

 

بەڵام من هیشتا نەموتوە بیدعەیە لەبەر ئاگادار بوونم لەو خیلافەی نێوان زانایان والحمد لله - بە عه‌كسی ئەوان كە دوو قەولیان بیستووە لێیان بووە بە ئیجماع - بەڵكو وتومە (هەڵبەت ئەكَەر نامەی من بێت): "پەیامبەر صلی الله علیه وسلم نەیفەرموە وصەحابەكان نەیان كردوە". ئەوەش وتەی زانایانە هی من نیە ، واتەكەشی: یانی: سوننەت نیە. ئەوەش ئێستا لەبیرمە وتەی دەیانه‌ له‌ زانانی سەلەف وسەدان زانای خه‌له‌ف. بەڵكو نەوەوی ئەڵێ: بە ئیجماعی شافعیەكان سوننەت نیە .

 

دەی كابرا خەتیبە و عەقڵی ئەوەندە بچوكە ولایەكی ئوممەتی لە سەلەف وخەلەف پێ خەوارجە لەبەر كاڵفامی خۆی كەی شیاوی وەڵام دانەوەیە!؟

ئینحرافیش نە شاخی هەیە و نە گوێ.

 

نە بەخوا تا ئێستا ڕەددەكەیانم نە خوێندۆتەوە بۆ لەمەولاش نایخوینمەوە مەگەر دۆستەكانم بە نامە شتێك بنێرن لێی بڕوانم .

‎بۆیە خوا یار بێت نابینی قسەیەك بكەین سەلەفمان نەبێت یا زاناكان نەیانفەرموبێت پشت به‌ خوا، بەڵام عَلِمه من عَلِمه وجَهِله من جَهِله. ‎هەر كەسيش قسەیەكی خۆمم بۆ بنێرێ سەلەفم نەبێت تێیدا وزانایان نەیان فەرموبێت، بەڵێن بێت هەر بەو ڕەقەمەی وتەكەی بۆ ناردوم دیاریەكی بۆ بنێرم، نه‌ وەكو تەحەددا بەڵكو وەك پێ خۆشحاڵ بوون بە نەسیحەت.

‎بەخوا سەرەتای طەلەبی عیلممان بووە ئەو وتەیەی سوفیانی سەوریمان خوێندوە كە ئەڵێ:

« إن استطعت ألا تحك رأسك إلا بأثر فافعل » «ئەگەر توانیت سەرت نەخورێنی بە بێ بەڵگە بیكە».

وئامۆژگاری ئەو برا زاڵمە بێ كارانەش دەكەم بە تەقوای خوا وگەڕانەوە بۆ لای .

بشترسن لەو حەدیسەى پەیامبەر صلى الله عليه وسلم كە ئەفەرموێ: «يَا مَعْشَرَ مَنْ آ‌مَنَ بِلِسَانِهِ ؤلَمْ يَدْخُلِ الْإِيمَانُ قَلْبَهُ ، لَا تَغْتَابُوا الْمُسْلِمِينَ ؤلَا تَتَّبِعُوا عَوْرَاتِهِمْ ، فَإِنَّهُ مَنِ اتَّبَعَ عَوْرَاتِهِمْ يَتَّبِعُ اللهُ عَوْرَتَهُ ، ؤمَنْ يَتَّبِعِ اللهُ عَوْرَتَهُ يَفْضَحْهُ فِي بَيْتِهِ» واتە: شوێنی عەیب وعاری برای خۆتان مەكەون وغەیبەتی موسڵمانان مەكەن، ئەگەرنا خوا ئابڕوتان دەبات.

 

هەروەها ئەفەرموێ: « ومَنْ قَالَ فِي مُؤْمِنٍ مَا لَيْسَ فِيهِ أَسْكَنَهُ اللهُ رَدْغَةَ الْخَبَالِ حَتَّي يَخْرُجَ مِمَّا قَالَ» واتە: هەر كەس شتێك لەبارەی ئیماندارێكەوە بڵێت وتێدا نەبێت خوای گەورە كێم وزوخاوی خەڵكی دۆزەخی بە خۆرددا دەدات.

دەی چ جای ئەوەی بێیت:

- عەیب نەدۆزیتەوە بۆی دروست بكەیت!؟

- بچوكە گەورەی بكەیتەوە!؟

- بەینی خۆت وخۆی بووە ، فووی پیا بكەیت وله‌ ده‌هۆڵ بده‌یت وبڵاوی بكەیتەوە!؟

 

هەروەها بزانن تەمەنی دونیا زۆر كورتە، كاتەكان تەرخان بكەن بۆ بێدین وموبتەدیعەكان چونكە تەمەنتان بە من ومامۆستاكانی ترەوە سەرف دەكەن ودواجار زیان دەكەن لە قیامەت دا، ومنیش لە هەقی دونیا وئاخیرەتی خۆم خۆش نابم.

 

عەبدوڵای كوڕی عومەر ڕۆژێك سواقی خانوەكەی دەدات ودرزەكانی پڕ دەكاتەوە پەیامبەری خوا صلى الله عليه وسلم دەیبینێت ئەڵێ: ئەی عەبدوڵا خەریكی چیت؟! دونیا لەوە كورتترە.

 

هەروەها ئامۆژگاریان دەكەم بە سەرقاڵ بوون بە زانستەوە، چونكە وەك لەم ڕەخنە وئەوانی تریشەوە دەردەكەوێت، دوورن لە بنەمای زانستیەوە؛ جا دوعانەكردن لەسەر مینبەرەوە بۆ دەسەڵاتدار بابەتێكە لایەك لە ئوممەتی موحەممەد لە زانایان لەسەرین كەچی لێی بێئاگان وهاتوون بە خەوارج لە قەڵەمیان دەدەن. لەسەر بنەمایەكی شفا جرف هار فانهار بە في نار جهنم

 

هەروەها با بایەخيش بە تێگەیشتن بدەن ودوعاش بكەن بۆی، چونكە وەك دەردەكەوێت كێشەيان لەمەش هەیە، ئەوەتا ئەڵێ: لەسەر مینبەر نابێت ، كەچی بە رٍەهایی لێی تێگەیشتون.

ئەگەریش جوان لێی تێگەیشتوون بە ئەنقەست گۆڕيويانە ئەوەیان خراپتر ولە گوژاڵك تاڵتر.

لە كۆتاییدا جزاك الله خیرًا بۆ گومانی خێرت وئەوە مەنهەجی ئەهلی سوننەت وسەلەفی صاڵحە كە گومانی خێر بە یەكتر بەرن وەك لە بوخاریدا هاتووە ئەنەس رضی الله عنه وای كردوە. وهاتی تأكیدت كردەوە.

موفق بیت.

والسلام عليكم