پرسیار: السلام علیكم: كه‌سێك ئه‌یوت: نابێت دوا مه‌نزڵگه بۆ مردوو به‌كار بهێنیت؟ ئه‌مه ڕاسته مامۆستا؟
وه‌ڵام: وعلیكم السلام، بەكارهێنانی وشەی دوا مەنزڵگە بۆ مردو، دروست نیە، بەڵكو كوفرێكی لەفزیە ئەگەر چی بێژەرەكەی لەوانەیە نەزانێت ومەبەستی نەبێت، چونكە گۆڕ دوا مەنزڵگەی مرۆڤ نیە، بەڵكو مەنزڵگا وبەرزەخێكە لە بەینی دونیا ئاخیرەت، پاشان زیندو بونەوە وپاشان بەهەشت وئاگر، ئيتر مەنزڵگای كۆتایی لەوێیە نه‌ك له قه‌بر، ئه‌مه‌ش خۆی له خۆیدا عه‌قیده‌ی بێ باوه‌ڕانه كه پێیان وایه دوا شوێنی مرۆڤ قه‌بره نه‌ك قیامه‌ت وبه‌هه‌شت وئاگر وزیندو بوونه‌وه.
به‌ڵام ئەگەر پاشگری دونیای پێوە بوو، یان مەبەستی دونیا بوو، قەیدی نیە له خودی خۆیدا، بەڵام وشەكە بە بێ ئیعتباری خارجی ونیەت خوێندنەوە له خودى خۆي‌دا نادروسته، دو‌ریش نیه لەو شتانە بێت كە شیوعیەكان له كۆندا دزەیان پێ كردبێته ناو زمانی كوردی. والله أعلم.
13 نوفمبر، 2015
- زەخیرەکردن
- 6 ساڵ لەمەوپێش
- 757 جار بینراوە