پرسیار و وەڵام

پرسیارماموستا ئایا ئەوه درووسته كه لەفیسبوك و تۆڕه كۆمەڵایەتییەكان پیرۆزبایی جەژن لەیەكتر دەكرێت پێش نوێژی جەژن؟ تكایه جواب.


وەڵام: الحمد لله والصلاة والسلام علی رسول الله، أما بعد:

كۆتا ڕوژی ڕەمەزان پیرۆبایی ناكرێت، چونكه خەڵك هێشتا به ڕۆژوون، بەڵام دوای خورئاوا بوون ئیتر شەوە و پێی دەوترێت: شەوی جەژن له‌ ڕووی شه‌رعه‌وه‌.
پیرۆزباییكردنیش هەر خۆی خیلافی لەسەره هەیه یان نا، و كەی دەكرێت؟ و بەچ لەفزێك دەكرێت؟
ئەوەی پەسەندیشه -والله أعلم- كارێكی درووسته و هاوەڵان كردوویانه، هەروەها عادەت و عورفیكی جوانه و دژی شەریعەتی ئیسلام نییه.
كەواته خراپ نییه بكرێ‌ت، به وشەی شەرعی و گونجاو، بەتایبەت تقبل الله منا ومنكم... و هتد كە دوعای خێركردنه.

سەبارەت به كاتەكەی: ئەگەر لە دوای نوێژی جەژن بكرێت بێگومان باشترینه، چونكه لەو هاوەڵانەی جەژنه پیرۆزه هاتوه لەو كاتەدا كردوویانه. مالكیش دەڵێت: بەردەوام خەڵك ئەوەیان وتووه.

هەندێكیش لەزانایان دەڵێن: جەژنه پیروزه چۆن دەكرێت كه جاریك نەهاتووه؟!
بەڵام لەڕاستیدا كە ورد دەبیتەوە دەبینی ئەم بابەته فراوانی تێدایه -إن شاءالله تعالی- چونكه له عادەت و نەریتەوه زۆر نزیكه و بابەتەكە پرسێكی پەرستشی نییە.

ناشوترێت دژی سوننەته! چونكه له مەعصومەوه ﷺ هیچ نەهاتووه لەو بارەوه، ئیتر چۆن دەوترێت: دژیه‌تی؟!

زانایانیش ڕێگەیان بەمە داوە و بەزیادەیان نەزانیووە، وەك شافعییەكان.

ئەوەشی لە شێخی بەڕێز: ئەلفەوزانەوە دەگێڕدرێتەوە، وتوویەتی: بیدعەیە! ڕاست نییە، و له‌ وته‌كه‌ی ورد نه‌بوونه‌ته‌وه‌.

جەژنه پیرۆزەش شتیكی عادەتییه -وەك زانایان لەكۆن و تازە وتوویانە- كەوابوو ئەسڵ تێیدا دروستییه.

كەواته: رێگر لێی دەبیت بەڵگه بهێنێت، ئەگەریش وتی: عیبادەتە و نابێت لێی لابدرێت، هەر دەبێت بەڵگە بهێنێت.

سەبارەت بەوەی چۆن هێشتا جەژن نەهاتوه پیرۆزبایی دەكەیت!!

دەكرێت لەوەڵامدا بوترێت: چۆن هێشتا جەژن نەهاتووە؟! كێ یەكلای كردۆتەوە كە جەژن نابێت تا نوێژی جەژن نەكرێت؟! ئەگەر وایە بۆچی بەئاوابوونی خۆر دەستدەكرێت بە تەكبیراتی تەواوبوونی ڕەمەزان؟! ﴿‌وَلِتُكْمِلُوا الْعِدَّةَ وَلِتُكَبِّرُوا اللَّهَ عَلَى مَا هَدَاكُمْ وَلَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ﴾ [البقرة: 185] .

هەروەها هەر وەك ئەوە وایە پێش ژن گواستنەوەی كەسیك پیرۆز بایی لێ بكەی، جا فراوانی تێدایە.
بە تایبەت كە وتمان عادەتە.
هەروەها شەوەكەی ناوی شەوی جەژنه چۆن ڕۆژەكەی ناوی ڕۆژی جەژنه، كەواته زیادە و ناشەرعی نیيه -إن شاء الله- بوترێت: جەژنت پیرۆز لە دوای خۆر ئاوا بوون.

والله أعلم

 

 

5یولیو2016

 

 

لەلایەن: (مامۆستا علی خان)ەوە وەڵام دراوەتەوە.

 

ئەم پۆستە لەفەیسبووك