پرسیار: مامۆستا دروستە دوكاندار بڵێت يا بنوسێت: هەرچی ئەبەیت بە هەزار یان دە هەزار ...وبەم جۆرە؟
وەڵام: لەوانەیە لەبەر مەجهولی ئەو پرسیارە بكرێ ، بەڵێ مەجهولیشە (كە ئەڵێ هەمو شتێك بە دە دینار)، بەڵام لە نەتیجەدا مەعلومە، چونكە كابرا شتێك هەڵدەگرێت، وئهڵێت: ئەم شتەم ئەوێ.
بەڵام بەڕاستی غەڕەر وفێلێكی -تا ڕادەیەك- تێدایە، بهڵام چاو پۆشی لێ كراوه وهاوشێوهشی ههیه، ههروهها له ڕوانگهیهكی ترهوه كەسێك نەزانێت وا تێ دهگات خۆی بایی چل هەزارە ئەم كەمی كردۆتەوە بۆ: دە هەزار. بەڵام زۆرجار واش نیە، هەر خۆی بایی دە هەزارە، یان گرانەكەی ناوی بای دە هەزارە.
بە گشتی كارێكی دروستە ئەگەر فێڵی تێدا نەبێت. والله أعلم.
پرسیاری ئهمهش كرا له شێخ عوسهیمین فهرموی: «هذا ليس فيه غرر؛ لأنه يقول: خذ الذي تبغي، خذ ما تشاء».
هەروەها ئێستا فێلێكی تر دروست بوە، ئەڵێ: داشكاندنی 30% یان 50% زیاتر یا كەمتر، كەچی بەو شێوازە نیە وئەمەش فێڵە لە موسڵمانان، پەیامبەریش صلی الله علیه وسلم: (من غشنا فلیس منا ). واتە: هەركەس غەش بكات لە ئێمە نیە.
17سێپتهمبهری2015
- زەخیرەکردن
- 6 ساڵ لەمەوپێش
- 443 جار بینراوە