پرسیار و وەڵام

وه‌ڵام:

تەماشای بەڵگەكانم كرد وچەند دیراسە وكتێب ومەقالەم خویندەوە هیچ بەڵگەیەكی وا بەهێزم نەبینی بڵێ‌ : (فی سبیل الله ) تەنها : (جیهاد)ە، ئەو رێژە زۆرە نەبێت لە زانایان كە ئەو بۆچونەیانە هەبوو! 

هەروەها له‌گه‌ڵ كورت هەڵهێنانی لە هەشت بەش، یانی بەهێزترین مورەججیح زۆریەكەیان بوو كە مورەججیحێكی تەنها مەعنەویە وەك عوسەیمین ئەڵێ‌ : «لەسەر نەفس قورسە موخالەفەی جمهور بكا. له‌گه‌ڵ كورت هه‌ڵهێنانه‌كه‌.

بەڵام با ئەمیش وەكو قەزای نوێژ و"عروض التجارة" وسێ‌ تەلاقە وعەقیقە وسوترە وئوجرەی مامۆستای قورئان وئاڵوگۆڕی وەقف وخوێن وهتد ... تەماشای بكەین كە هەموی وتەی جمهورە - بەڵكو ئیجماعیش لەسەر هەندێكی نەقڵ دەكرێت- وموخالەفەش دەكرێت وزۆریش ئاساییە!

جا بابەتە فیقهیەكان پێویستی بە سنگ فراوانی هەیە ... بە تایبەت ئەوانەی ئەڵێن: زەكات ئەشێت بۆ دەعوە، تەماشای بەڵگەكان لەگەڵ فراوانی سودی كەناڵەكە دەكەن وڕاستیش دەكەن، بەڕاستی سودی زوری گەیاندوە.


الفقير إلى عفو ربه
علي خان
٢٩ شعبان ١٤٣٦