پرسیار: السلام علیکم دەتوانم سەرجێىى خۆم وهاوسەرەکەم ته‌صویر بكه‌م وپاشان سەیری بکەینه‌وه، گوناح نیە؟!
وه‌ڵام: وعليكم السلام، الحمد لله والصلاة والسلام على رسول الله وعلى آله، أما بعد:
زۆر بوونی ئەم جۆرە پرسیارە لەلایەن موسڵمانانەوە بەڵگەیە لەسەر چاولێكەری موسڵمانان بۆ سەقافەت وداب ونەریتە خراپەكانی كۆمەڵگای بێ باوه‌ڕان له ڕۆژئاوا وئەمریكا... كە بە دەرە لە ئاكار وڕهوشتە بەرزەكان كە ئیسلام بۆ تەواوكردنیان هاتووە.
سەبارەت بە وەڵامی پرسیارەكەت: ئەگەر ئەصڵی ئەم كارەش خۆی بۆ خۆی دروستیش بێت، بەڵام چونكە سەر دەكێشێت بۆ حەرام، حەرام وقەدەغەیە. چ جای ئه‌وه‌ی له خودی خۆیدا حه‌رامه، هه‌روه‌ها هەزارەها كەس بە هۆی لە بیر چونەوەوه -كه ئەڵێن! ئینسان لە نیسانەوە هاتوە!- لە بیریان چوو ونه‌یان سڕیه‌وه وڤیدیۆكەشیان بڵاو بویەوە وحه‌یاشیان چو، ئەمە جگە لە هاككردن كە وڵاتان وكۆمپانیا زەبەلاحەكان توشی دێن ولێ‌ی سەلامەت نین. هه‌روه‌ها ئەمە تەصویری تێدایە كە دوای باسی دەكەین. هەروەها ئیسلام زۆر سورە لەسەر هێشتنەوەی ئەو پەیوەندیە تایبەتەی نێوان ژن ومێرد بە شاراوەیی جا ته‌صویركردنی ئه‌وه مه‌به‌سته ده‌شكێنێت.
جا بە كورتی تۆمار كردنی قەدەغە وحەرامە وكارێكی خراپە لە چەندین ڕوەوە:
- شكاندنی ئەو مەبەستەی ئیسلامە كە سورە لەسەر هێشتنەوەی ئەو پەیوەندیە بە شاراوەیی. وەك لە قورئان وفەرمودەدا ئەم مەبەستە بە ڕونی دەبینرێت: خوای تەعالا ئەفەرموێ: {أَلَا إِنَّهُمْ يَثْنُونَ صُدُورَهُمْ لِيَسْتَخْفُوا مِنْهُ أَلَا حِينَ يَسْتَغْشُونَ ثِيَابَهُمْ يَعْلَمُ مَا يُسِرُّونَ ؤمَا يُعْلِنُونَ إِنَّهُ عَلِيمٌ بِذَاتِ الصُّدُورِ} [هود: 5] ئیبن عه‌بباس فه‌رموی: كَانَ الرَّجُلُ يُجَامِعُ امْرَأَتَهُ فَيَسْتَحِي، أَوْ يَتَخَلَّي فَيَسْتَحِي، فَنَزَلَتْ: { أَلا إِنَّهُمْ يَثْنُونَ صُدُورَهُمْ } .. أخرجه البخاري في "صحيحه" (4681، 4682). واته: له‌باره‌ی ئه‌وانه‌وه دابه‌زی: كابرا كه جووت ده‌بوو له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌یدا شه‌رمی ده‌كرد. هه‌روەها لە بەهزی كوڕی حەكیمەوە لە باوكیەوە لە باپیریەوە: ئەڵێ: قُلْتُ : يَا رَسُولَ اللهِ عَوْرَاتُنَا مَا نَأْتِي مِنْهَا ، ومَا نَذَرُ ؟ قَالَ: احْفَظْ عَوْرَتَكَ إِلَّا مِنْ زَوْجَتِكَ، أَوْ مَا مَلَكَتْ يَمِينُكَ قَالَ : قُلْتُ : يَا رَسُولَ اللهِ إِذَا كَانَ الْقَوْمُ بَعْضُهُمْ فِي بَعْضٍ؟ قَالَ : إِنِ اسْتَطَعْتَ أَنْ لَا يَرَيَنَّهَا أَحَدٌ فَلَا يَرَيَنَّهَا قَالَ : قُلْتُ : يَا رَسُولَ اللهِ إِذَا كَانَ أَحَدُنَا خَالِيًا ؟ قَالَ : اللهُ أَحَقُّ أَنْ يُسْتَحْيَي مِنْهُ مِنَ النَّاسِ . گوتم: ئەى پێغەمبەرى خوا! بهێڵین كێ عەورەتمان ببینێ ولە كێشى بشارینەوە ونەهێڵین بیبینێ؟
فەرموى: عەورەتى خۆت لە هەمو كەسێك داپۆشە جگە لە هاوسەرەكەت... له ته‌نیاییش خوا له پێشترینه موسڵمان شه‌رمی لێ بكات». هەروەها لە ئەبو سەعیدی خودریەوە ئەڵێ: قَالَ رَسُولُ اللهِ صَلَّی اللهُ عَلَيْهِ وسَلَّمَ : إِنَّ مِنْ أَشَرِّ النَّاسِ عِنْدَ اللهِ مَنْزِلَةً يَوْمَ الْقِيَامَةِ ، الرَّجُلَ يُفْضِي إِلَي امْرَأَتِهِ ، وتُفْضِي إِلَيْهِ ، ثُمَّ يَنْشُرُ سِرَّهَا» . وفي رواية: «إِنَّ مِنْ أَعْظَمِ الْأَمَانَةِ عِنْدَ اللهِ يَوْمَ الْقِيَامَةِ ، الرَّجُلَ يُفْضِي إِلَي امْرَأَتِهِ ، وتُفْضِي إِلَيْهِ ، ثُمَّ يَنْشُرُ سِرَّهَا». أخرجه مسلم (1437). واته: «خراپترین كەس لای خوای گەورە لە ڕۆژی قیامەتدا ، پیاوێكە سه‌رجێی له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌یدا ده‌كات دواتر نهێنی یەكانی نێوان خۆی وخێزانەكەی ئاشكرا دەكات بۆ خەڵكی». وێنەگرتنیشی بێگومان جۆرێكە لە نهێنی دركاندن، بەڵكو زیاتریشە. هەروەها أَسْمَاء بِنْتُ يَزِيد ده‌گێڕێته‌وه كه: «أَنَّهَا كَانَتْ عِنْدَ رَسُولِ اللهِ صَلَّی اللهُ عَلَيْهِ وسَلَّمَ ، والرِّجَالُ والنِّسَاء قُعُودٌ عِنْدَهُ . فَقَالَ : لَعَلَّ رَجُلًا يَقُولُ مَا يَفْعَلُ بِأَهْلِهِ ولَعَلَّ امْرَأَةً تُخْبِرُ بِمَا فَعَلَتْ مَعَ زَوْجِهَا ! فَأَرَمَّ الْقَوْمُ فَقُلْتُ : إِي واللهِ ، يَا رَسُولَ اللهِ ، إِنَّهُنَّ لَيَقُلْنَ وإِنَّهُمْ لَيَفْعَلُونَ، قَالَ : فَلَا تَفْعَلُوا فَإِنَّمَا مَثَلُ ذَلِكَ مَثَلُ شَيْطَانٍ لَقِيَ شَيْطَانَةً فِي طَرِيقٍ فَغَشِيَهَا والنَّاسُ يَنْظُرُونَ» . واته: «ژن وپیاو له خزمه‌تی په‌یامبه‌ر صلى الله عليه وسلم دانیشتبون، فه‌رموی: له‌وانه‌یه پیاو هه‌بێت ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ژنه‌كه‌ی ده‌یكات بیگێڕیته‌وه وله‌وانه ئافرتیش هه‌بێت باسی ئه‌وه بكات كه له‌گه‌ڵ پیاوه‌كه‌ی ده‌یكات!؟ ئه‌ڵێ: هه‌موو بێ ده‌نگ بوون ووه‌ڵامیان نه‌دایه‌وه، منیش وتم: به‌ڵێ والله ئه‌ی په‌یامبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم پیاوان وژنان شتی وا ده‌كه‌ن، ئه‌ویش فه‌رموی: شتی وا مه‌كه‌ن! ئه‌وه وه‌كو شه‌یتانه نێرینه‌یه‌ك وایه بگاته شه‌یتانه مێینه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌و ڕێگایه وبه به‌رچاوی خه‌ڵكه‌وه سه‌رجێی له‌گه‌ڵدا بكات». - خاڵی دووه‌م: خوا تبارك وتعالی ئەفەرموێ: {هُنَّ لِبَاسٌ لَكُمْ ؤأَنْتُمْ لِبَاسٌ لَهُنَّ} [البقرە: 187] واتە: «ژنەكانتان بەرگ وپۆشاكی ئێوەن وئێوەش بەرگ وپۆشاكی ئەوانن». وێنه‌گرتنی كاتی جووتبونیش دژی ئەو ئەمرەی خوایە ودڕاندن وفڕێدانی ئەو لیباس وسترەیە كه بۆی داناون.
- هەروەها شكاندنی ئەو فەرمانانەی پەیامبەری صلى الله عليه وسلم تێدایە كە پێشتر ڕابورد.
- هەروەها تەصویركردنی تێدایە، كه لای زۆرێك له زانایان حه‌رامه، ئه‌وانه‌شی ڕێگه‌ی پیض ده‌ده‌ن، بۆ حەڵاڵ ڕێگەی پێدەدەن نەك بۆ كاری وا كە گومانی تێدا نیە حەرامە. یانی: وەك شتێكی موباحیش لێی بڕوانی؛ كەی شتی حەڵاڵ، بو بە دەستەواژەی حەرام، حەرام دەبێت.
- ئەمەش خاڵی چوارەمە كە بریتیە لە «سد الذرائع» «بەستنی ڕێگاكانی حەرام». ئه‌مه ئەگەر بوترێ: خۆی بۆ خۆی حەڵاڵە.
- كه سەر دەكێشێت بۆ بڵاوبونەوەی فاحیشە وخراپەكاری لە ناو كۆمەڵگادا: {إِنَّ الَّذِينَ يُحِبُّونَ أَنْ تَشِيعَ الْفَاحِشَةُ فِي الَّذِينَ آمَنُوا لَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ فِي الدُّنْيَا والآخِرَةِ واللَّهُ يَعْلَمُ وأَنْتُمْ لَا تَعْلَمُونَ} [النور: 19] واتە: «ئەوانەی حەز دەكەن خراپەكاری وفاحیشە بڵاو ببێتەوە لە نێو ئیمانداراندا (لەوانەش وێنە وڤیدیۆی ناشەرعی) ئەوا سزای بە ئێشیان بۆ هەیە لە دونیا ودوا ڕۆژدا».
- هەر پەیوەست بەم خاڵە: كه وێنه‌كه یا ته‌صویره‌كه بڵاوبویه‌وه سبەی هەڕەشە لەو ئافرەتە دەكرێت، ئەمەش حەرامێكی گەورەی لێ دەكەوێتەوە ومه‌ترسیه‌كی گه‌وره دروست ده‌كات له‌سه‌ر ژیانی ئه‌و ژن ومێرده.
- هه‌روه‌ها خۆ توش حەڵاڵ كردنێكە كە زەلیلت دەكات چ جای بەڵا كە پەیامبەر صلی الله علیه وسلم ئەفەرموێ: «لَا يَنْبَغِي لِلْمُؤْمِنِ أَنْ يُذِلَّ نَفْسَهُ. قَالُوا: وكَيْفَ يُذِلُّ نَفْسَهُ؟ قَالَ: يَتَعَرَّضُ مِنَ الْبَلَاء لِمَا لَا يُطِيقُ». رواه الترمذي وقال:حديث حسن غريب، وابن ماجه، وأحمد. انظر: «سلسلة الَاحاديث الصحيحة وشي‌و من فقهها وفوائدها» (613) (2/ 170). واته: «گونجاو نیه هیچ موسڵمانێك خۆی زه‌لیل بكات، وتیان: چۆن خۆی زه‌لیل ده‌كات؟ فه‌رموی: خۆی توشی به‌ڵایه‌ك ده‌كات كه توانای هه‌ڵگرتنی نیه، له توانای ئه‌ودا نیه». بەڕاستی ئەم كارەش وایە.
- هەتكردنی ناموس وشەرەفی موسڵمانانە.
- هەروەها ئەم كارە وای لێ دەكات تەماشاكردنی فیلمە بەدڕەوشتیەكانی لەلا ئاسایی بێته‌وه، ده‌سا چ كارێك له‌وه حه‌رامتر بێت ته‌ماشاكردنی فیلم ووێنه خراپه‌كانی له‌لا ئاسایی بكاته‌وه؟!
- زانایانیش لەسەر ئەم بۆ چونەن كە حەڕامە: پرسیار كرا له: (اللجنة الدائمة للبحوث العلمية والإفتا‌ء) له‌م باره‌وه، له وه‌ڵامدا فه‌رمویان: تصوير ما يحصل من الزوجين عند المعاشرة الزوجية محرم شديد التحريم؛ لعموم أدلة تحريم التصوير، ولما يفضي إليه تصوير المعاشرة الزوجية خصوصا من المفاسد والشرور التي لا تخفي، مما لا يقره شرع ولا عقل ولا خلق، فالواجب الابتعاد عن ذلك، والحرص علي صيانة العرض والعورات، فإن ذلك من الإيمان واستقامة الفطرة، ومما يحبه الله سبحانه. وبالله التوفيق، وصلی الله علی نبينا محمد وآله وصحبه وسلم. اللجنة الدائمة للبحوث العلمية والإفتا‌ء الفتوي رقم (22659) واته: «ته‌صویركردنی كاتی سه‌رجێی ژن ومێرد حه‌رام وقه‌ده‌غه‌یه زۆر به توندی، له‌به‌ر گشتێتی به‌ڵگه‌كانی ته‌صویر، هه‌روه‌ها له‌به‌ر ئه‌و مه‌فسه‌ده وشه‌ڕ وخراپانه‌ی لێی ده‌بێته‌وه وشاره‌وه نیه له‌لاتان، كه شتی وا نه له هیچ شه‌رعێك ڕێگه پێدراوه، نه له هیچ عه‌قڵێك، نه له هیچ ڕه‌وشتێك، جا بۆیه فه‌رز وواجبه موسڵمان دوور بكه‌وێته‌وه له‌و كاره، ووسوور بێت له‌سه‌ر پاراستنی ناموس وعه‌وره‌ت وشه‌ره‌فی خۆی وخانه‌واده‌كه‌ی، چونكه ئه‌مه له ئیمان وڕێكی فیتره‌ته وخواش پێی خۆشه».
عضو عضو نائب الرئيس الرئيس
بكر أبو زيد ... صالح الفوزان ... عبد الله بن غديان ... عبد العزيز بن عبد الله ال الشيخ.
دوو شه‌ممه: 15/10/2018 - 6صفر1440
- زەخیرەکردن
- 6 ساڵ لەمەوپێش
- 510 جار بینراوە