الحمد لله والصلاة والسلام على رسول الله، أما بعد:
بێگومان پاككردنه‌وه‌ی ده‌رون وتهزكیهی نه‌فس شتێكی واجبه وفه‌رزه وهه‌ركه‌س ده‌رونی پاك نه‌كاته‌وه توشی سه‌رفرازی وڕزگار بوون نایه‌ت له دونیا ودوا ڕۆژدا، وه‌ك په‌روه‌ردگار ئه‌فه‌رموێ: {قَدْ أَفْلَحَ مَنْ زَكَّاهَا * وَقَدْ خَابَ مَنْ دَسَّاهَا} [الشمس: 9، 10].
ڕێگاكه‌شی به گرتنه به‌ری ئه‌و هۆكارانه ئه‌بێت بۆمان باسكراوه له قورئان وفه‌رموده‌دا، له گرنگترینیان:
1. دوعاكردنی به‌رده‌وام، چونكه كۆكه‌ره‌وه‌ی هه‌مو خێرێكه؛ خێرهكانیش زۆرن؛ نوێژه ڕۆژوه وصهدهقهیه ... هتد، هه‌مو ئه‌مانه‌ش له ده‌ستی خوادایه سبحانه، مرۆڤیش ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌ی ده‌ستی خوای سبحانه نیه مه‌گه‌ر به پاڕانه‌وه وكڕوزانه‌وه وداواكردن وناڵانهوه لێی نه‌بێت. هه‌ر بۆیه په‌یامبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم ئه‌یفه‌رمو: «اللَّهُمَّ آتِ نَفْسِي تَقْوَاهَا ، وَزَكِّهَا أَنْتَ خَيْرُ مَنْ زَكَّاهَا ، أَنْتَ وَلِيُّهَا وَمَوْلَاهَا». بۆیه ئه‌و دوعایه زۆر بكه.
2. ڕه‌فیق وهاوه‌ڵی قورئان به با زمانت پاراو بێت به‌و وته پیرۆزه: {لَقَدْ مَنَّ اللَّهُ عَلَى الْمُؤْمِنِينَ إِذْ بَعَثَ فِيهِمْ رَسُولًا مِنْ أَنْفُسِهِمْ يَتْلُو عَلَيْهِمْ آيَاتِهِ وَيُزَكِّيهِمْ وَيُعَلِّمُهُمُ الْكِتَابَ وَالْحِكْمَةَ وَإِنْ كَانُوا مِنْ قَبْلُ لَفِي ضَلَالٍ مُبِينٍ} [آل عمران: 164] وخوێندیشی ئه‌بێت ئیش پێكردنی به دوادا بێت بۆ ئه‌وه‌ی پاككردنه‌وه‌كه به ته‌واوه‌تی به دی بێت.
3. ته‌نها كردنه‌وه‌ی خوایه له‌و شتانه‌ی هه‌قی ئه‌ون وتایبه‌تن به‌وه‌وه؛ كه به ته‌نها بپه‌ره‌سترێ وبه ته‌نها ڕوی لێ بكرێ و به ته‌نها پشتی پێ ببه‌سترێ وبه ته‌نها داوای لێ بكرێ وبه ته‌نها خۆش بویسترێ وبه ته‌نها هه‌مو عیبادهت وپه‌رستنه‌كان بۆ خۆی به ته‌نها بكرێ. په‌روه‌ردگاریش خه‌ڵكی به ته‌نها بۆ ئه‌م مه‌به‌سته دروست كردوه: {وَمَا خَلَقْتُ الْجِنَّ وَالْإِنْسَ إِلَّا لِيَعْبُدُونِ} [الذاريات: 56]. ته‌نانه‌ت هه‌ڕه‌شه ده‌كات له‌وانه‌ی خۆیان به ته‌وحید وئیمان هێنان پاك ناكه‌نه‌وه به‌وه‌ی سزای سه‌ختیان ده‌دات: {وَوَيْلٌ لِلْمُشْرِكِينَ (6) الَّذِينَ لَا يُؤْتُونَ الزَّكَاةَ وَهُمْ بِالْآخِرَةِ هُمْ كَافِرُونَ} [فصلت: 6، 7] كه زۆربه‌ی ڕاڤه‌كاران ئه‌ڵێن: بریتیه له شایه‌تومان وته‌وحید وئیمان.
4. چاولێكه‌ری پیاو چاكان وپێشینانی چاك وپێشه‌وایانی خێر، ژیانیان بخوێنه‌وه وبه‌راوردی بكه له‌گه‌ڵ ژیانی خۆتدا وچاویان لێ بكه. له‌و كتێبه به سودانه كتێبی: أین نحن من أخلاق السلف؟ لێره‌وه‌ش ده‌توانی گوێ بیستی شه‌رحه‌كه‌ی بیت: http://www.ali-xan.com/akhlaq-salaf
5. ئه‌و ده‌رگایانه‌ی، ئیمانت له‌كه‌دار وخهوشدار ده‌كه‌ن دایان بخه، نابینی په‌روه‌دگار بۆ ئه‌وه‌ی موسڵمان توشی زینا نه‌یه‌ت ته‌ماشاكردن ونه‌زه‌ری حه‌رامی لێ قه‌ده‌غه ده‌كات؟! له باسی زینادا نافه‌رموێ: زینا مه‌كه، به‌ڵكو ئه‌فه‌رموێ: نزیك مه‌به‌وه: {وَلَا تَقْرَبُوا الزِّنَا} [الإسرا‌ء: 32]. هه‌روه‌ها له باسی فاحیشه: [الأنعام: 151]، هه‌روه‌ها له باسی ماڵی هه‌تیو: [الأنعام: 152] [الإسرا‌ء: 34].
6. هه‌ر بۆیه ئاگاداری سه‌یركردنی زیاده وقسه‌ی زیاده به وه‌گه‌رنا ده‌رون پاك نابێته‌وه، به‌ڵكو رێگر ده‌بن له ته‌زكیه‌ی نه‌فس.
7. زۆر بیری مردن بكه‌وه وسه‌ردانی گۆڕستان بكه، بۆیه سه‌عیدی كوڕی جوبه‌یر ئه‌ڵێ: «ئه‌گه‌ر بیری مردن ساتێك له دڵم جودا ببێته‌وه ده‌ترسم دڵم لێ تێك بدات وخراپی بكات».
8. هاوڕێیه‌تی كه‌سی چاك بكه ودوور بكه‌وه‌ره‌وه له هاوڕێی خراپ، په‌یامبه‌ر صلی الله علیه وسلم ئه‌فه‌رموێ: «الرجل عل دین خلیله فلینظر أحدكم من یخالل». جا هاوڕێی باش وه‌ك عه‌تر فرۆش وایه به‌لای كه‌مه‌وه له بۆنه خۆشه‌كه‌ی دێت به‌سه‌رتدا، هاوڕێی خراپیش وه‌ك ئاسنگه‌ر وكورهچی وایه به‌لای كه‌مه‌وه بۆنه ناخۆشه‌كه‌ی دێت به‌سه‌رتدا.
9. هه‌روه‌ها نه‌فسی خۆت بناسه وتوشی عوجب ولوتبه‌رزی وله خۆ بایی بوون مهبهه وخۆتت پێ چاكتر نه‌بێت له خه‌ڵك: وه‌ك له باسی چاكاندا خوا سبحانه ئه‌فه‌رموێ: {وَالَّذِينَ يُؤْتُونَ مَا آتَوْا وَقُلُوبُهُمْ وَجِلَةٌ أَنَّهُمْ إِلَى رَبِّهِمْ رَاجِعُونَ } [المؤمنون: 60] ده‌بینی چاكه ده‌كه‌ن ودهشترسن. هه‌روه‌ها فه‌رمانی به ئه‌بو به‌كر كرد بڵێ: «اللَّهُمَّ إِنِّي ظَلَمْتُ نَفْسِي ظُلْمًا كَثِيرًا ، وَلَا يَغْفِرُ الذُّنُوبَ إِلَّا أَنْتَ ، فَاغْفِرْ لِي مَغْفِرَةً مِنْ عِنْدِكَ ، وَارْحَمْنِي إِنَّكَ أَنْتَ الْغَفُورُ الرَّحِيمُ». واته: «خوایه سته‌مێكی زۆرم له خۆم كردوه وكه‌سیش نیه لێی خۆش بێت تۆ نه‌بێت».
كه‌واته ناسینی نه‌فس وتۆمه‌تبار كردنی بنه‌مایه‌كه بۆ ته‌زكیه‌ی نه‌فس.
10. ئه‌مه‌ش زیاتر به موحاسه‌به‌ی نه‌فس به‌دی دێت، له بنه‌ما سه‌ره‌كیه‌كانی ته‌زكیه‌ی نه‌فسیش لێپێچینه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ نه‌فس.
كه ئه‌مانه‌شت زانی ئه‌وسا دژی ته‌زكیه‌ی نه‌فسیشت بۆ ڕون بویه‌وه والحمد لله.
هه‌روه‌ها ده‌توانی گوێ له‌م وانانه بگریت كه تایبه‌ته به وه‌ڵامی پرسیاره‌كه‌ته‌وه: http://www.ali-xan.com/10qawaid
جومعه
3صفر1440
12/10/2018
- زەخیرەکردن
- 6 ساڵ لەمەوپێش
- 483 جار بینراوە