مەقالەکان

کورتە ڤیدیۆیەکی مەلا! بەختیار بڵاوبوویەوە، دەنگدانەوەى زۆری بە دووای خۆیدا هێنا، وپرسیارە زەق وخۆش وپڕ حیکمەت ولۆژیکی وسەیرەکەى ئەو کورتە ڤیدیۆیە ئەوەبوو: تو ویژدانتان گۆشتی بەراز خۆشە یان وشتر؟! جا منیش بە خێرایی شتێکم لەسەر نوسی وبڵاوم کردەوە، وپێم باش بوو هەر بەو ناونیشانەوە ناوی بهینم چوونکە هەمووی بەهۆی ئەوەوە دەزانن باسی چی دەکەم.

 وەکو زۆرجار دووپاتم کردۆتەوە کێشەی گەورەی موسڵمانەکان لەگەڵ نەیارەکانیان شارەزا نەبوونی نەیارەکانیانە لە ئیسلام ولەو بارەوە نەخوێندەوارن، جا هەر لە کۆنەوە وتویانە: «الناس أعدا‌ء ما جهلوا»، واتە: «خەڵک دووژمنی ئەوەن کە لێی نازانن».

لەم سۆنگەیەوە لەمەڕ ئەو وتانەی کە چەند ڕۆژێکە لە ئینتەرنێت وکەناڵەکانی ڕاگەیاندن وسایتەکان بڵاوبۆتەوە بە پێویستی دەزانم ئەم چەند خاڵەی خوارەوە بخەمە ڕوو کە بەزۆری لە دەوری تەوەری ناونیشانەکە دەخولێتەوە کە ناشارەزایی نەیارانی ئیسلامە بە ئیسلام:

پێش هەموو شتێک

پێش هەموو شتێک: نەمتوانی تەواوی وتەکانی ئەو کەسەم دەست بکەوێت تەنها ئەو دوو دەقیقە نەبێت کە بڵاوبۆتەوە بۆیە وەڵامەکەش تەنها لەسەر هەندێک لایەنی ئەو پارچە ڤیدیۆیەیە.

ئەڵێ: لە قورئان دوو شت حەرامە

ئەڵێ: «دوو شت لە قورئان حەڵاڵ کراوە بەراز وخوێن مردوو... ئەی خوا بۆ؟!».

لە وەڵامدا ئەڵێم:

1. سەرەتا ئەڵێم: پرسیاری وا ڕاستەوخۆ لەخوا ناکرێت ووەڵامیشت ناداتەوە ولە کۆنگرەى ڕۆژنامەوانیشدا ناکرێت، بەڵکو لە زاناکان دەکرێت تا بۆتی ڕون بکەنەوە. وپرسیاریش بە گاڵتە وسوکاتیەوە ناکرێت لە موسڵمانان چ جای خوا تبارک وتعالى! ئەوەیش شتێکی قورس نیە من دەتوانم دەیان پرسیارت ئاراستە بکەم لۆژیکیتر ومەنتقیتر، هەروەها گاڵتە ئامێزانەتر، لەوەى تۆ بێوەڵامتر بێ.

2. ئینجا ئەڵێم: لە قورئاندا زیاتر لەوە حەرام کراوە! ئەمەش نیشانەی ئەوەیە کە بە قورئان نەخوێندەوارن. دەى ئەگەر ئەمە عیلمتان بێت بە قورئان ئەبێت چەند سەر لە سوننەت دەر بکەن. کەوایە بۆ لەسەر دین قسە دەکەن؟

3. ئەگەر مەبەستت لەو دووشتە: بەراز وخوێن مردووە. ئەوا لە قورئان شتی وا نیە بەو شێوازە!! 

4. ئەگەریش مەبەستی بەراز وخوێن ومردووە (بە ئامرازی پەیوەندی) ئەوا ئەڵێم ئەمە سیان دەکات نەک دووان. هێشتا هەر واش نیە وەک لە خاڵی یەکەم باسم کرد.

وشتر موبارەک نیە لە ئیسلامدا!

ئەڵێ: «لای ئێمە ئەم مەڕە جوانەمان هەیە، حوشتر بۆ سەرببڕین! لای ئەوان هیچ نەبووە، حوشتری سەربڕیوە، بۆیە حەڵاڵی کردووە».

لە وەڵامدا ئەڵێم: 

سەرەتا زۆر بە پێویستی دەزانم ئاماژە بە خاڵێکی گرنگ بکەم ئەویش ڕاستکردنەوەی هەڵەیەکە کە زۆربەی زۆری چەپڕەو ولادینی وعەلمانیەکان ووهاوشێوەکانیان تێیدەکەون، ئەویش ئەوەیە: لە ئیسلامدا حوشتر ئاژەڵێکی موبارەک نیە ولە دەقەکانی قورئان وحەدیسشدا شتی وا نەهاتوە، یانی بەو شێوازە نیە کە ئەوان وا دەزانن -بە ڕاشکاوی بە خۆشمیان وتوە- کە وشتر ئاژەڵێکی موبارەکە لەلای موسڵمانان.

 بۆ درێژه‌ كلیك له‌ خواره‌وه‌ بكه‌:

داگرتنی هاوپێچ