مەقالەکان

ئەڵێن: جارێكیان دەروێشێك وتویەتی: جەماعەت مام شێخ فڕیوە بەرەو ئاسمان!!
وتویانە: هەر بە ڕاست؟ وتویەتی: بەڵێ!
ئەوانیش دواجار ڕۆیشتبوون بۆ سەردانی مام شێخ، دوای هەواڵ پرسین، وتبوویان: مام شێخ ئەڵێن: فڕیویت؟
ئەویش وتبووی: نەخێر نه والله نە فڕیوم، هەر لە جێی خۆم بوم.
كە گەڕابوونە وتبویان: دەروێش فلان، مام شێخ ئەڵێ نەفڕیوم!!
ئەویش وتبووی: مام شێخ نازانێ من دەزانم.

پێشكەشە بەو دەروێشانەی ئەڵێن: میر تەحسین بەگى میری یەزیدیان هەڵەی كرد وشه‌كری! خوارد كە ئەڵێ: یەزیدی كورد نیە، میری گەورە نازانێ ئێمە ئەزانین؛ یەزیدی كوردە.

تێبینی: هەندێك كەناڵ لەبری یەزیدی دەنوسن: ئێزیدی، ئەمەش تەنها چەواشەكاری یەزیدیەكانە ومەبەستەكەش دیارە بۆ واى ليَدەكەن.

 

علي خان