مەقالەکان

گرنگی تێگەیشتن لە دین

دوعا بكەن، بڵێن: خوایە تێگەیشتنمان لە دیندا پێ كەرەم بكەیت.
پەیامبەر صلى الله عليه وعلى آله وسلم دوعای كرد بۆ ئیبن عەبباس كە خوا لە دین تێی بگەیەنێت.

ئیبن مەسعوديش دوعای دەكرد وئەیفەرمو: (اللَّهمَّ زِدْنا إيمانًا ويقينًا وفهمًا) مجمع الزوائد (10/188) واته: (خوایە گیان! باوەڕ ویەقین وتێگەیشتنمان زیاد بكە).

هەروەها ئیبن تەیمیە زۆر دەیفەرمو: (اللهم يا معلم إبراهيم علمني، اللهم يا مفهم سليمان فهمني)، واته: (ئەی فێركاری ئیبراهیم فێرم بكە، ئەی تێگەیەنەری سولەیمان تێم بگەیەنە).
چونكە كە ورد بومەوە؛ بینیم: زۆربەی بەڵاكانی ئەمڕۆ یا بەهۆی خراپی نیەتە یا خراپی تێگەیشتن یا هەردوكیان.

 

دەسا خوایە گیان لوتفمان لەگەڵدا بكە ولە دینەكەی خۆت تێمان بگەیەنە.

 

 

8مارس2018