مەقالەکان

 

كوفركردن و كافربوون ڕەنجی زۆری پێویست نییە! 

 

قسە وتن بەخوا ﷻ و كۆتا پەیامهێنەری ﷺ ! نیشانەی نەفس نزمی و كافری وڕێنەكەرەكەیەتی، خواش ﷻ هیچ چاكەیەكی لێ قەبوڵ ناكات مەگەر دووبارە موسڵمان بوونی خۆی ڕابگەیەنێت و بەڕاستی و بەڕەغبەتی دڵی بگەڕێتەوە لای خوا...


كەسێكیش كوفر بكات خوا ﷻ تەماشای پۆستەكەی ناكات، لەسەر لوتكەی دەسەڵات بێت یان وەزیرێك، یان پاكەوان و گزیرێك...

كوفركردن و كافربوونیش ڕەنجی زۆری پێویست نییە! شاخ هەڵكۆڵینیش نییە! ڕاهێنانی پێش وەختەی پێویست نییە، گۆڕەپان و ساحە و مەیدانیش نییە! بەڵكو كوفر و دۆزەخ لەقەیتانی پێڵاو نزیكترە لەمرۆڤەوە وەك لە فەرموودەی بوخاریدا هاتووە.
بۆیە جاری وا هەیە مرۆڤ شەو موسڵمانە و سبەی كافرە -معاذ الله- و بەپێچەوانەوە. وەك لە صەحیحی موسلمدا هاتووە.

پاشان لێسانەوەی ئێسكە فڕێدراوەكانی سەر زبڵدانەكان و، كۆكردنەوەی چڵكی دەستان و، دەستخۆشی سیان لەداماو و دۆڕا و دابڕاوەكان و، ماڵی دونیای وەسفكراو بە ﴿‌فَان﴾! ئەوە دەهێنێت كوفر بكرێت بە خوا و پەیامبەری ئاخر زەمان؟!
پێشینان دەڵێن: بەدبەخترین كەس ئەوە نییە هەر بەهەشت دەدۆڕێنێت، بەڵكو ئەو كەسەیە ئاخیرەتی خۆی دەفرۆشێت بۆ دونیای خەڵك!

هەروەها ئەوەی جێی سەرنج و داخە، لەم جۆرە حاڵەتانەدا حیزبەكان هەموویان خۆیان كڕ و مات دەكەن، تەنانەت ئەو پەندەشیان بەسەردا نایەت كە دەڵێت: «دۆی دادە ڕژاوە بۆیە وا کز و داماوە»، بەڵكو ئەو پەندە دەیانگرێتەوە كە دەڵێت: «نەبایان دیوە نەباران». چونكە گرنگ نییە لایان، مادام زیانی بۆ پەزەكەیان نییە!
لەكاتێكدا كوفر بە خوا و پەیامبەر كراوە! بەڵام وەك ئەوەی هیچ نەبووبێت.

هەرچۆنێك بێت، كێ دوژمنایەتی خۆی بۆ خوا ﷻ و كۆتا پەیامبەری ﷺ ڕابگەیەنێت ، خوایە گیان! تۆ شاهیدبە دوژمنمانە هەر حیزب و كەسێكە، لەهەر ئاست و پلە و پۆستێكە، تۆ دۆستمانی و دۆستانت دۆستمانن هەر كەس بن، دوژمنانت و دۆستانیان دوژمنمانن هەركەس و لایەنێك بن.


علی خان

 

بۆ بینینی ئەم پۆستە لە فەیسبووك كلیك لێرە بكە