مەقالەکان
کەشوهەوای دەرەوەت زانی، بەڵام!

 کەشوهەوای دەرەوەت زانی، بەڵام لە کەشوهەوای دڵت پرسیوە؟!

ئاگات لێیە لافاوی تاوان چەندێکی کاولکردوە و

تۆفانی بێ ئاگایی چەندێکی ڕوخاندوە و

هەورە تريشقەی بێباکی چەندێکی سوتآندوە؟!

دەزانیت هەوری ڕەشی سەر دڵت خەو و ئیسراحەتی لێت تۆراندوە؟!

بۆیە بێدار بەوە و هەستەوە لە کەشوهەوای دڵت بکۆڵەوە و شوێنە ڕوخاوەکان چاک بکەوە .

بە قامچی ئایەت و فەرمودە ترسێنەرەکان بێداریکەوە و

بە داواکردن لە حکومەتی قورئان ئاوەدانی بکەوە و

بە پێخەف و لێفەی زیکرەکان کەشی ساردی گەرمکەوە و

بە شەو نوێژ و سوژدە گریاناوییەکان وەحشەت و تەنهایی سەر دڵت بڕەوێنەوە.

زستان دەستکەوتی بێمەینەتی باوەڕدارە.

 زستان بەهاری دڵی ئیماندارە.