مەقالەکان

بە پیاوێكیان وت: هیچ عەیبێك لە خۆتدا شك دەبەیت؟! وتی: نەخێر! پێی وترا: ئەی خەڵكێك هەیە بە دوای عیبەكانتدا بگەڕێت؟! (واتە: ناحەزت هەیە؟!) وتی: بەڵێ! پێیان وت: ئای عەیبەكانت چەند زۆرە!

«روضة العقلاء ونزهة الفضلاء» (ص206).

واتە: ناحەز بە دوای عەیبتدا دەگەڕێت، کە  نەتبێت بۆت دروست دەکات، کە بچوک بێت گەورەی دەکاتەوە وبڵاوی دەکاتەوە وفووی پێدا دەکات. کەوابێت عەبیشت نەبێت، هەر هەتە، چونکە بۆتی دروستدەکەن.

 

له فەیسبووك