مەقالەکان

کۆمەڵێک هەن بۆ گومڕاکردنی خەڵک، لەسەر شەیتان پەکیان نەکەوتووە وناکەوێت، چونکە ئەوان هەر لە خۆیاندا گومڕان وگومڕاکەرن.

بۆیە پرسیاری: “ئەگەر شەیتان بەستراوەتەوە بۆ وا دەکات؟!” هیچ مانایەکی نییە!؟

چونکە شەیتان چ ئیشی بەوان هەیە؟! بەڵکو ئەوان چ ئیشیان بە شەیتان هەیە!؟

جا خەریکی پەرستشی خۆتان بن.

وا دیارە کە سەرکەوتوو نەبوون لە بردنی خوودی ڕۆژووەکەتان لە ڕێی فەتوای “فەرزنەبوونی ڕۆژووی ڕەمەزان” و ئێوە وتتان: هەر دەیگرین، ئێستا ئەیانەوێت بە هاوڕەگەزبازی و شەهوەتبازی وسەماکردنی خەڵکی بێگانە وهاوردەکراو ، پاداشتی ڕۆژووەکەتان ببەن. 

ئەمە دزیی ڕاستەقینەیە، بۆیە دەستان لەسەر “پاداشتەکانتان” بێت وئاگاداری “گیرفانی” دڵ ومێشکتان بن!

 

24 أبريل 2021

لە فەیسبووك