مەقالەکان

بسم الله الرحمن الرحیم

بەڕێزان بە بڕیاری ئەوقافی گەرمیان -وەك لە ڕێگەی كاك غازی ئەوقافەوە پێم ڕاگەیەندرا- من لەمڕۆوە بە گوێرەی نوسراوەكە لە وتاردانی مزگەوتی قازی موحەممەد -بە ڕەحمەت بێت- دوورخراومەتەوە.

سەباری ئەوەی من ئەو بڕیارە بە ڕق وستەم وناداپەروەری دەزانم، بەڵام لەسەر بڕیارەكە لەم شەوەوە نە پێشنوێژی دەكەم ونە وتاریش دەخوێنمەوە.

بیانووی بڕیارەكەش پابەندنەبوونی مزگەوتی قازی موحەممەدە -بە ڕەحمەت بێت- بە ڕینماییەكانی وەزارەتی ئەوقافەوە تایبەت بە كۆرۆنا وهەروەها لە هەینیدا وتاری تێدا خوێندراوەتەوە، لە كاتێكدا هیچ شتێك لە مزگەوتی قازی نەكراوە تاك بێت تێیدا، بەڵكو زۆرێكی مزگەوتەكانی تریش كردویانە وەك هەموو لایەك ئاگادارن.

ئەم نوسراوە لە فەیسبوك