مەقالەکان

وتراوە: . خۆشویستنت بۆ شتێک کەڕ وکوێرت دەکات. جا چاوی دڵ كوێر دەکات له بينينى ناشيرينی وعەیبەکانی خۆشەویست ، چاو ئەوانە نابینێت. 

گوێش کەڕ دەکات لە گوێگرتنێکی دادگەرانە ، گوێ ئەو شتانە نابیستێت لە ئاستی خۆشەویست.

کە حەز وڕەغبەتت ھەبو لە شتێک عەيبە دادەپۆشێت ، ھەر کە ڕەغبەتەکە نەما ئەوسا عەیبەکانی دەبینێت.

بۆیە حەزی زۆر پەردەی سەر چاوە ، ناھێڵێت شتەکە وەکو خۆی بیبینیت، وەک وتراوە: 

هَوَيْتُكَ إِذْ عَيْنِي عَلَيْهَا غِشَاوَةٌ 

فَلَمَّا انْجَلَتْ قَطَّعْتُ نَفَسِي أَلُومُهَا

کە شەیدات بوم پەردە لەسەر چاوانم بو

ھەر کە نەما ئیتر کات کاتی لۆمە بو

جا ئەوەی چوبێتە ناو شتێکەوە  عەیبەکانی نابینێت ، ھەروەھا ئەوەی ھا لە دەرەوەی ونەچوەتە ژوورەوە دیسانەوە عەیبەكانى نابينێت. کەسیش عەيبەکانى نابينێت مەگەر ئەوەی چوبێتە ژوورەوە دوای ھاتبێتە دەرەوە.

 

علي خان

بعد الفجر

22ربيع الأول1440

30/11/2018