هه‌ندێك له عقوبهكانی تاوان:
له‌وانه: مه‌سخی دڵه «گۆڕانی شێوه‌ی دڵه» جا دڵ شێوه‌ی ده‌گۆڕدرێت وه‌ك چۆن دیمه‌نیش ده‌گۆڕێت، ئه‌وسا دڵه‌كه وه‌ك دڵی ئه‌و ئاژه‌ڵه‌ی پێ دێت كه لێی ده‌چێت له ئاكار وكردار وتهبیعهتیدا.
جا دڵ هه‌یه مه‌سخ ئه‌بێت بۆ شێوه‌ی ڕه‌وشتی به‌راز ئه‌وه‌نده كابرا لێی ده‌چێت.
هه‌شه دڵی ده‌گۆڕیت بۆ شێوه‌ی ڕه‌وشتی سه‌گ یا كه‌ر یا مار یا دوپشك وئه‌وانی تریش.
ئه‌مه‌ش ڕاڤه‌ی سوفیانی كوڕی عویهینهیه بۆ فه‌رمایشتی: ﴿وَمَا مِنْ دَابَّةٍ فِي الْأَرْضِ وَلَا طَائِرٍ يَطِيرُ بِجَنَاحَيْهِ إِلَّا أُمَمٌ أَمْثَالُكُمْ﴾ [الأنعام: 38] واته: «ئاژه‌ڵان وباڵندهكانیش هه‌ر كۆمه‌ڵێكی هاوجنسن هاوشێوه‌ی ئێوه»، سوفیان ئه‌ڵێ: هه‌یانه وه‌ك ئاكاری ئاژه‌ڵی دڕنده‌یه، هه‌شیانه وه‌ك ئاكاری سه‌گ، وئاكاری به‌راز، وئاكاری كه‌ر، هه‌شیانه خۆی به جلوبه‌رگ ده‌ڕازێنێته‌وه وه‌ك تاووس چۆن خۆی به په‌ڕه‌كه‌ی ده‌ڕازێنێته‌وه وفشهیی پێوه ده‌كات. هه‌شیانه به‌شی خۆی ده‌داته هاوڕێكه‌ی وه‌ك كه‌ڵه‌شێر، هه‌شیانه پێی هۆگر ده‌بیت وپێتهوه هۆگر ده‌بێت وه‌ك كۆتر، هه‌شیانه زۆر حاقده وه‌ك وشتر، هه‌شیانه پارچه‌یه خێره وه‌ك مه‌ڕ، هه‌شیانه وه‌ك گورگن، هه‌شیانه وه‌ك ڕێوین فێڵ وموراغه ده‌كه‌ن وه‌ك ئه‌و.
خوای ته‌عالاش هه‌ندیك جار نه‌فام وسهرلێشێواوهكان ده‌شوبهێنێت به كه‌ر وهه‌ندێك جاریش به سه‌گ وهه‌ندێك جاریش به ئاژه‌ڵ.
ئه‌م لێكچونه ومهسخ وگۆڕانه‌ش جاری وا هه‌یه ئه‌وه‌نده له ناخه‌وه به‌هێز ده‌بیت تا دیمه‌ن وشێوه‌ی ڕوكه‌شی كه‌سه‌كه ده‌گۆڕێت كه هه‌ندێك هه‌ستی پێ ده‌كرێت وفیراسهدارهكان له‌ناو چاوانی ده‌بینن، جاری واش هه‌یه ئه‌وه‌نده ده‌رده‌كه‌وێت له دیمه‌ن وكرده‌وه‌دا هه‌مو كه‌س هه‌ستی پێ ده‌كات... الداء والدواء (275-277) لابن القیم.
21/10/2018
12صفر1440
- زەخیرەکردن
- 6 ساڵ لەمەوپێش
- 468 جار بینراوە