مەقالەکان

ئەگەر پەیامبەری خوا -صلى الله عليه وسلم- لەبارەی كەڵە شێرەوە بفەرموێ: «لا تسبوا الديك، فإنه يوقظ للصلاة» قسەی پێ مەڵێن، بۆ؟ لەبەر ئەوەی خەڵك هەڵ دەسێنێت بۆ نوێژ .

من باب أولی ولە پێشترە دروست نەبێت قسە بە زانایان وبانگ خوازان ومامۆستایان بكرێت، كە شەو وڕۆژ وبەردەوام خەڵك بانگ دەكەن بۆ لای خوا؛ بۆ ڕێی چاك ودووركەوتنەوە لە ڕێی خراپ.

بۆیە غەیبەت كردن وبە پشتە ملە باسكردنیان بە ڕاشكاوی ونا ڕاشكاوی ڕێگە پێدراو نیە.

خوای میهرەبان ڕێنمایی هەموو لایەكمان بكات بۆ ڕاستە ڕێگاكەی خۆی، وله هەواو ئارەزو بمان پارێزێت، وحەسودى وڕق وكینە لە دڵەكانمان دەر بكات. آمين

11أبریل2017