مەقالەکان

دوای ئەوەی ئەمشەو بە تەلەفۆن پرسیارێكی زۆرم لێ كرا لە بارەی ئەو بەناو مەلایەی بە ناوی «طب النبوي»ەوە بانگەشەی چارەسەری هەمو! نەخۆشیەك دەكات، جا دەمێكە سەرنجیمان داوە دەبینین زۆر شتی بە دەرە لە حوكم وڕێنما شەرعیەكان.

بۆیە ئامۆژگاری هەمو لایەك دەكەین سەردانی ئەم جۆرە كەسانە نەكەن كە چارەسەری كردنیان بۆ نەخۆش بە دەرە لە ڕێنماييه شەرعيه پاك وپیرۆزەكان ولەو كەسانه‌ش دور بكەونەوە .

هەروەها ئەڵێم: مەرج نیە هەر كەس نیەتى پاك وحەزی لە خێر بێت، خێر بپێكێت، چەند كەس هەیە حەزی خێری هەیە ودڵی ساف ونیەتیشی پاكە بەڵام خێر وچاكە ناپێكێت؟!
خوا هیدایەتی هەمو لایەك بدات بۆ سوننەتی پەیامبەرەكەی صلى الله عليه وسلم ومردن لەسەری.
بەندەی خوا
علی خان

٢٦ مارس ٢٠١٦