مەقالەکان

لەم جیهانە سەیرەی فەیسبوك، هەندێك هەن دەمەدەم دەكەن، قسانێك دەكەن ودەنوسن، ئەگەر ئیبن ئەلجەوزی حەنبەلى -رحمه الله تعالى- زیندو بوایە لەوانەيه لە كتێبی (أخبار الحمقی والمغفلین = هەواڵی گێل وگەمژەكان)دا باسی ئەو قسە وموناقەشانەی بكردايه.
خۆزگە فێرخوازێك هیممەێك بكات و ئەو شتانە كۆ بكاتەوە له نوسراوێكدا بە ناونیشانی: (گێل وگەمژەكانى فەیسبوك). جا بزان چ كتێبێكی بە تام و چێژی لێ دەر دەچێت!؟
كێشەكە ئەوەيە ناشزانێ لە گێلی وگەمژەیی داوە، كه بۆشی دەنوسی، داماوە وا دەزانێت تۆ هەڵەی!!
داخی گرانم! هەی هاوار! بۆ غوربەتی علم وعولەما ولوغەیان!

جا (من ئامۆژگاری تۆ وئەوانی تریش دەكەم كە: بایەخ نەدەن بە وەڵامدانەوەی هەمو هاش وهوش وهاوارێك، ئەم هەویرە ئاو فرە دەكێشێ، ئەمڕۆ زانست بوە بە فەوزا وهەركەس بۆ خۆی، هەركەس هەستی كرد ئەزانێت شتێك بنوسێك -ئەگەر بە سەر وگوێلاك شكاویش بێت لە ڕوی عەرەبیەوە- دێت دەنوسێ وبێ باكە، چونكە نە چاودێرێك هەیە ونە كەسێك بپرسێتەوە، جا لەبەر ئەمە: نە لە زانستە، نە لە دانایی وحیكمەتە بایەخ بدرێت بە نوسینی هەر نوسەرێك، ! كە فڕی بە زانستەوە نیە، چ جای ئەوەی بڵێم: پێیەكی چەسپاوی نیە لە زانست). بتصرف من الشيخ ناصر الدين رحمه الله تعالى .

 

علي خان

3مارس2018