مەقالەکان

پیاوێکی موسوڵمان سەردانی ماڵی پیاوێکی نه‌صرانی دەکات، خاوەن ماڵ ترێ بۆ میوانەکەی دێنێ، میوانیش بسم الله دەکات ولە ترێکە دەخوات، پاشان خاوەن ماڵ، مه‌ی بۆ میوانەکەی دێنێ.

میوان وتی: ئەم خواردنەوەیە حەرامە بۆیە لێی ناخۆم.

خاوەن ماڵ وتی: بەراستی کاری ئێوەی موسوڵمان سەیرە! ئەم مەشروبە لەو ترێیە دروست کراوە كه‌ ئێستا خواردت، کەچی ئێوە ترێکە دەخۆن وگیراوەکەی ناخۆن! وه‌ك ئه‌وه‌ وایه‌ بڵێی: گۆشت ده‌خۆم به‌ڵام گۆشتاوه‌كه‌ ناخۆم.
- میوان: ژنەکەت وکچەکەت لە ماڵن؟ 
- خاوەن ماڵ: بەڵێ.
- میوان: بانگیان بکە بۆ ئێرە.
- خاوەن ماڵ: ژنه‌كه‌، منداڵه‌كان! ها وه‌رن.
- میوان: خوای گەورە ژنەکەتی بۆ حەڵاڵ کردوی به‌ڵام کچەکەی لێ حەرام کردوی، لە کاتێکدا کچەکەت لە ژنەکەتە. ئه‌وه‌ چۆن؟!

كابرا بێده‌نگ بوو.
16نوفمبر2013