مەقالەکان

خوای میهره‌بان باسی په‌یامبه‌ری خوا ده‌كات صلى الله عليه وسلم، وله‌باره‌یه‌وه‌ ده‌فه‌رموێ: ﴿عَبَسَ وَتَوَلَّى * أَنْ جَاءَهُ الْأَعْمَى واته‌: ڕوی گرژ كرد وپشتی هه‌ڵكرد، كاتێك نابیناكه‌ هات بۆ لای وڕوی تێكرد.

سه‌رنج بده‌ن نابینایه‌ك بوه‌، ده‌م وچاوی په‌یامبه‌ریش صلى الله علیه وعلى آله وسلم نابینێ به‌ڵام پێی ئه‌فه‌رموێ: ڕو گرژ مه‌كه‌، به‌ڵكو ڕو خۆش بكه‌ وڕو گه‌ش بكه‌ وپشتى لێمه كه، چونكه‌ خوا ده‌تبینێت.

نزیك له‌مه‌ش یه‌كێك له‌ چاكان خواردنێكی به‌ نرخ ده‌داته‌ نابینایه‌ك، پێی ده‌ڵێن: چ پێویست به‌وه‌ ده‌كات؟ ئه‌و نابینێت، وتی: به‌ڵام خوا ده‌بینێت.

3یونیو2013