مەقالەکان

ئافرەت ئەگەر دابچەمێتەوە سۆپه‌ر ماركێتێك! پاك بكاتەوە ئەوە ئازادیە ومافی دراوە.
بەڵام
ئەگەر ماڵی خۆی پاك بكاتەوە ، ئەوە بێ ڕێزیە ونەدانی مافی ئافرەتە.

ئەگەر لە چێشتخانە وكافتریاكان نێرگەلە بۆ پیاوان دابنێت ئەوە مافی ژنانە و ئازادی خۆی وەرگرتوە .
بەڵام
ئەگەر لە ماڵەوە چێشت بۆ پیاوەكەی لێ بنێت ولەبەردەستی دابنێت ئەوە دواكەوتوە ومافی ژن پێشێلكراوە ولەماڵەوە زەوت كراوە!

دوای ئەم نوسینە دەست بگەن بە گەڕان...
بەڵێ گەڕان بە دوای عەقڵی ئەوانەی وا بیر دەكەنەوە بزانن له كوێیە!؟
كە دۆزیتانەوە خراپ ناكەن بینوسن.