مەقالەکان

ئه‌گه‌ر بڕوا ومتمانه‌ت به‌ پەیامبەری خوا -صلی الله علیه وعلی آله وسلم- هەیە ئه‌وا بزانه‌: 

ئیبن عومه‌ر، ئه‌ڵێ: «صعد رسول الله صلى الله عليه وعلى آله وسلم المنبر، فنادى بصوت رفيع قال: يا معشر من آمن بلسانه ولم يدخل الإيمان قلبَه، لا تُؤذوا المسلمين ولا تُعَيِّروهم [لا تغتابوا المسلمين] ولا تتبعوا عوراتهم، فإنه من تتبع عورة أخيه تتبع الله عورته ومن يتبع الله عورته يفضحه ولو في جوف بيته». خرَّجه أحمد وأبو داود، والترمذي واللفظ له. وهو حدیپ صحيح.

واتە: «پەیامبەری خوا ڕۆیشە سەر مینبەر وبە دەنگێكی زۆر بەرز فەرموی: ئەی ئەوانەی بە دەم ئیمانتان هێناوە وهێشتا ئیمان نەڕۆیشتۆتە دڵتانەوە ، ئازاری موسڵمانان مەدەن ، و سەرزەنشت وعەیبداریان مەكەن بەهۆی تاوانەكانیانەوە ، وغەیبەتيان مەكەن و مەگەڕێن بەدوای كەموكورتی وعەیبەیاندا، جونكە هەركەسێك بگەڕێ بە دوای عەیب وكەموكورتی براكەی، ئەوا خوای گەورە شوێنی عەیب وعارەكانی دەكەوێ، وهەركەسێكیش خوای مەزن شوێنی عەیب وعاری بكەوێت، ئابڕوی دەبات ئەگەر لە بن ماڵەكەیدا خۆشی حەشار دابێت».

ئەفەرموێ: «ئەی ئەوانەی بە دەم ئیمانتان هێناوە وهێشتا ئیمان نەڕۆیشتۆتە دڵتانەوە».

وەكو ئەوەی بفەرموێ غەیبەتكردنی موسڵمان و گەڕان بە دوای عەیب وعاری ئیشی مونافیق وئیشی ئەوانەیە كە ئیمان لە دڵیان نەچەقیوە.

 ┈┈┈••✦✿✦••┈┈┈

9 جمادي الأولی1436
28/2/2015