مەقالەکان

ساڵانێكە وا بڵاودەكرایەوە لە ڕاگەیاندنەكانەوە كە سیستانی پیاوێكی موعتەدیلە وئاشتی خوازە وتەنانەت لەم ماوەیەدا دەنگۆی ئەوە بڵاو بویەوە كە مورەشەح وپاڵێوراوی جائیزەی نۆبڵی ئاشتیە، چونكە -به‌ وته‌ی خۆیان- سەرباری ئەو هەموو توندوتیژیەی عێراق فەتوای كوشتنی نەیارەكانی دەرنەكردوە.

بێگومان من بۆ خۆم بە حوكمی شارەزاییم: لەو مەزهەبە ولەو مەرجەعە ولەو ڕیوایەتانەیان لەسەر فەزڵی كوشتنی سوننی: ئەوەم دەزانی كە ئەو باسەی ڕاگەیاندنەكان كەفی سەر ئاوە ولە واقیع وهەقیقەتدا پێچەوانەیە وبۆیە هەمیشە چاوەڕێی ئەوەم دەكرد ڕووی ڕاستی ئەو مەرجەعە بۆ خەڵك ڕوون ببێتەوە ، ئیتر هەر چاوەڕێ بووم.
تا ئەوەبوو لەم ڕۆژانە ئەو چاوەڕوانیەم كۆتایی هات وڕاستیەكان ڕوون بوونەوە وفەتوای كوشتنی پێشمەرگە وكورد وسوننەی دەركرد لە ژێر ناوی: «كوشتنی داعش» ئیتر كۆمەڵێك لە خەڵكە شیعیەكە وەكو ئەوەی لە مەغزا وناوەڕۆكی فەتواكەی گەورە مەرجەع حاڵی بوو بێتن، بۆیە هاتنە سەر شەقامەكان وهوتافیان لە دژی پێشمەرگە دەوتەوە، كە ئەگەر مه‌به‌ست داعشە ئیتر پێشمەرگە هەقی چیە؟! دیارە ماسەكە بێ موو نیە. 

بێگومان بە ڕای ئێمە داعشیش خەڵكێكی تەكفیری خوێن ڕێژن ودەستیان بە ئێمەش بگات -با مامۆستاش بین- هەر دەمان كوژن، چونكە موچەی حكومەت دەخۆین وبەكرێگیراوین ومرتدین ودینی خۆمان فرۆشتوە وهەندێك لەو تەكفیریانە شتی لەم چەشنەیان پێوتوین.
ئەمەش خاڵی هاوبەشی داعش وكۆمەڵێ مەرجەعی شیعیە، كە هەردوكیان تەكفیری وهەردوكیان خوێن ڕێژن، هەردوكیان دەستیان بڕوا وبۆیان بلوێ مەترسین بۆ سەر ژیان وئاسایشی خەڵكی عێراق، وەكو بە چاوی خۆمان دەیان بینین ئەوە داعش دەستی ڕۆیشت بزان چی دەكەن؟! دووبارەكردنەوەی هەمان ئەو زوڵم وكوشتنە دڕندانەی شیعەكانە كە لە دەوری 2004 بۆ 2006 لە بەغدا وناوچەكانی تر كردیان وعێراقیان غەرقی خوێن كرد.
كەواتە داعش وئەو جۆرە شیعانە هەردوكیان دوو دیوی یەك جۆری دراون ئەویش دراوی تەكفیر وخوێن ڕێژی وكوشتار وڕەشە كوژیە.
بۆیە ئەو فەتوایە بۆ من هیچ تازە نەبوو چونكە ئەم فەتوایە كۆنە بە كۆنی تەمەنی ڕیوایەتە شیعیەكان وتەمەنی نزیكەی 1300 ساڵە، فەتوایەكە هەڵقوڵاوی حەدیس وڕیوایەت وفەتوای ئیمامە مەعصومە شیعیەكان وزانایانی ئەو مەزهەبەیە...

16یونیو2014