زانایان ئه‌ڵێن: جوانی وڕازاوه‌یی ده‌رهه‌ق پیاوان جۆراوجۆره:... جوانی وا هه‌یه گونجاوه له كاتێكدا وله‌كاتێكی تردا نه‌گونجاوه، جوانی وا هه‌یه بۆ گه‌نج شیاوه وهه‌شه بۆ پیر وبه ته‌مه‌ن ئه‌شێ وبۆ گه‌نج ناشێت، ها نابینی كاتێك به ته‌مه‌ن شواربی كورت ده‌كاته‌وه لێی دێت وجوانی ده‌كاته‌وه، به‌ڵام كه گه‌نج ئه‌وه ده‌كات ناشیرین ئه‌بێت وده‌بوغزێنرێت، چونكه هێشتا ڕیشی نه‌هاتوه یا ته‌واو نه‌هاتوه كه دێت هه‌ر له سه‌ره‌تایی ده‌رچونیه‌وه شواربی ده‌تاشێت ناشیرین ده‌بێت ... هه‌روه‌ها چاو ڕه‌شتن بۆ پیاوان: هه‌یانه لێی دێت وهه‌شیانه بۆی ناشێت.
به‌ڵام بۆن وسیواك وخۆ پاككردنه‌وه ونینۆك گرتن ئه‌مانه وهاوشێوه‌كانی له هه‌موو جوانه وبۆ هه‌مو كه‌س شیاوه. تفسير القرطبي (3/124) .
١٧ سبتمبر ٢٠١٤


