ئه‌ڵێن ئیبن جه‌وزی به‌غدادی ڕۆژێك هه‌ندێك سوننه وهه‌ندێك شیعه هاتونه‌ته لای وپێیان وتوه: ئه‌بوبه‌كر باشتره یان عه‌لی؟ ئه‌ویش -له‌به‌ر مه‌جلیسه‌كه ده‌مه‌قاڵێی تێ نه‌كه‌وێت ونه‌بێت به قڕه قڕ-، وتویه‌تی: ئه‌وه‌ى كه كچه‌كه‌ى هێناوه.
جا په‌یامبه‌ری خوا صلى الله علیه وسلم كچی ئه‌بوبه‌كری هێناوه.
وعه‌لیش كچی په‌یامبه‌ری خوای صلى الله علیه وسلم هێناوه.
بۆیه وه‌ڵامه‌كه‌ى هه‌ردوكیانی هه‌ڵده‌گرت...
تێبینی: پرسی ئه‌وه‌ى ئه‌بوبه‌كر باشه یان عه‌لی به كۆده‌نگی ئه‌هلی سوننه ئه‌بوبه‌كر باشتره وهه‌ركه‌س باوه‌ڕی به‌مه نه‌بێت ڕێی وێڵكردوه وگومڕایه ... به‌ڵام ئه‌م باسه بۆ بابه‌ته‌كه‌مان ده‌گونجێت.


