کتێبخانە

كتێبی فیقهی ئاسان له‌ ژێر ڕۆشنایی سوننه‌ت وقورئان (الفقه الميسر لمجموعة من العلماء)

پێشەکی وەرگێڕ

 

الحمد لله رب العالمين، والصلاة والسلام على رسول الله، وآله وصحبه، أما بعد:

خوێنەری بەڕێز! ئەمە وەرگێڕانی کتێبی«الفِقْهُ المُيَسَّر فِيْ ضَوْءِ الْكِتَابِ وَالسُّنَّةِ»یە، کە لەلایەن کۆمەڵێک پسپۆر وپرۆفیسۆری بواری فیقهەوە نوسراوەتەوە. ئاسانی ئوسلوبەکەی، وپشت بە ستنی بە بەڵگە دروستەکان، وگشت گیری بۆ بابەتەکان، ومام ناوەند بون وبە ئینساف بونی لە حوکم دان وپەسەند کردنی بۆچونە فیقهیەکان، وناوەند گرتن لە کورت بڕی ناڕون، ودرێژا دڕی بێزار کەر، وبەستنەوەی بە بابەتە فیقهیە نوێ وسەردەمیەکان، وهەروەها ئەوەی کە کاری دەستە جەمعیە وهی یەک کەس نیە... وهتد، وای کردوە ئەم کتێبە ببێتە یەکێک لە کتێبە هەرە بە ناو بانگ ترینەکانی جیهانی ئیسلامی.

وا لە خوارەوەش هەر بە کورتی -بە ویستی خوا- هەندێک تێبینی دەخەینە ڕو، لەگەڵ ئەو ڕێبازەی لەم وەر گێڕانەماندا گرتومانەتە بەر:

1- پشت بە ستراوە بە چاپی دوەمی ئەم کتێبە، کە لە لایەن خودی «مُجَمَّع»ەوە لە چاپ دراوە ودواترین چاپیشێتی، وجیاوازیشی هەیە لەگەڵ چاپە بە ناو بانگەکانی نێو بازاڕ.

2- کتێبەکە ئاستێکی زانستی بەرز وبە نرخی هەیە، جا هەوڵ دراوە پارێز گاری لەو پایەیەی بکرێت.

3- هەروەها بە زمانێکی ئاسان وڕەوان وەرگێڕدراوە، بەو شێوازەی خەڵک قسەی پێ دەکەن.

4- بۆ لێک دانەوەی ئایەت وفەرمودەکان پشت بە کتێبەکانی ئەو بوارە بەستراوە، بە تایبەت:«التفسير الميسر» و«الفتح الباري»، و«عون المعبود» و«تحفة الأحوذي» و«النهاية» و«معجم مقاييس اللغة» و«المعجم الوسيط»، زۆر ترین گەڕانەوە بۆ ئەمانە بوە.

5- هەر تێبینی وسەرنج وزیادەیەک بە زەرور وپێویست زانرا بێت، ئەوا لە پەراوێز یان لە سەرەوە ئاماژەی پێ کراوە، ولە نێوان ئەم دو کەوانەدا [ ] دانراوە، بۆ ئەوەی تێکەڵ نەبێت.

6- هەندێک جۆراوجۆری وهونەر کاری کراوە لە وەر گێڕانەکەدا، بۆ ورد بین ڕون دەبێتەوە، هەر وەکو چۆن بایەخ دراوە بە ڕێساکانی ڕێنوسی، بۆ ئاسان تێگەیشتن.

7- ئەو وتە ووشانەی کتێبەکە کە نا ڕون بوە، لە پەراوێز ڕون کراوەتەوە.

8- هەمو فەرمودەکان بە پێی توانا بە حەرەکات وسەکەنات (سەرە وبۆرە...)ەوە دانراوە، کە لە عەرەبیەکەدا وا نیە.

9- لە پاش هەر دەقێک یەک سەر لە کەوانەیەکی ئاوهادا «» وەرگێڕانی بۆ کراوە.

10- دەقە دو بارەکان فەرمایشت بن یان فەرمودە، وەرگێڕانەکەی دو بارە نەکراوەتەوە.

11- ئامرازی پەیوەندی واو، دراوەتە پاڵ وشەکەی دوای خۆی، بۆ نمونە بەم شێوازە: «بە بەڵگەی قورئان، وفەرمودە، وکۆ دەنگی».

12- ئەم جۆرە فاریزەیە کە خاڵێک لە ژێریەتی « ؛ »، واتە: ئەوەی دوای خۆی، ڕونکردنەوەی پێش خۆیەتی.

13- کاری سەرەکی من وەرگێڕانە، بۆیە لە کتێبەکەدا بۆچونێک لە یەکێکی تر بە پەسەند تر زانرا بێت، تەعقیب نەکراون وقسەی لە سەر نەکراوە، بە تایبەت تر مەسەلە فیقهیەکان زۆرێکی فراوانی تێدایە.

14- بۆ ورد بین ڕون دەبێتەوە تەخریجەکەیان یەک دەست نیە، وبواریشیان بۆ وردە کار هێشتۆتەوە، جا ئەمە چارەسەر کراوە، بۆ نمونە: دەقەکە بەو شێوازە نەبو بێت، یان ژمارەکە هی ئەو دەقە نەبو بێت وهتد...، وشەیەکیشی بۆ زیاد کرا بێت لە نێوان دوو کەوانەدا دامناوە، چونکە بە لامەوە گرنگ بوە کتێبە عەرەبیەکە وەکو خۆی بمێنێتەوە بێ دەست کاری کردن. هەر لەم جۆرەش: ئەو تەخریجە زۆرانەیە کە دوبارە بۆتەوە زۆر جار بە جیاوازیشەوە، جا لێرەدا تێ هەڵکێش کراوە ولە یەک شوێندا دانراوە، کە دوبارە بویەوە، دەنوسرێت: [پێشو] یا [پێشتر].

15- هەر لەم جۆرە: تەخریج کردنی ئەو شوێنانەیە، کە تەخریج نەکراوە.

16- کە لە خوارەوە بەم شێوازە نوسیم: [هذا لفظه= ئەمە لەفزەکەیەتی]، واتا: لەو کتێبەی ئەوان پشتیان پێ بەستوە، وئەو شوێنەی ئەوان ئاماژەیان بۆ کردوە، دەقەکەمان لەو شوێنەدا وبەو شێوازەی ئەوان بەر چاو نەکەوتوە، هەڵیش دەگرێت ئەوەی ئەوانیش لە نوسخەی تردا وا بێت، بەلآم من گومانم بۆ ئێوە کردوە بە یەقین ودەقی فەرمودەکەم لە سەر چاوەکەوە نوسیوەتەوە، ئەگەریش زیاد وکەمێکیان کرد بێت لە نێوان دو کەوانە دامناوە، بە ڕادەیەک ترست نەبێت لە بەری بکە ووا بزانە لە کتێبەکانی فەرمودەوە لە بەرت کردوە والحمد لله تعالی.

17- کە نوسیمان: «فەرمودە» واتا: حەدیس، نوسیشمان: «فەرمایشت» واتا: ئایەت.

18- ئەم وشە وڕستانە ئاوها وەرگێڕدراوە:

«لا يجوز»دروست نیە.

«لا يصح»دروست نابێت.

«ينبغي»ئەبێت.

«يجب»پێویستە.

19- ئەم ڕەمز وسیمبولە بە کار هاتوانەش بەم واتایانە دێن:

«عَزَّ وَجَلّ»، واتە: توانا ودەسەلآت ومەزنی وشکۆ بۆ خوا.

«جل وعلا»: واتە: شکۆ داری وبەرزی بۆ خوا.

«تبارك وتعالى»: واتە: پیرۆزی وفەڕ وبەرەکەت وبەرزی بۆ خوا.

«سبحانه وتعالى»: واتە: پاکی وبێ عەیبی وکورتی وبەرزی بۆ خوا.

«صَلَى الله عَلَيْهِ وَسَلَّم»، واتە: سەلآت وسەلامی خوای لێبێت.

«رَضِيَ اللّه عَنْه»، واتە: خوای لێ ڕازی بێت.

«رَضِيَ اللّه عَنْهَا»، واتە: خوای لێ ڕازی بێت «بۆ مێینە».

«رَضِيَ اللّه عَنْهَما»، واتە: خوا هەر دوکیان ڕازی بێت.

«رَضِيَ اللّه عَنْهَم»، واتە: خوا لە هەمویان ڕازی بێت.

- رحمه الله واتە: ڕەحمەتی خوای لێ بێت.

«سەحیحەین»واتە: هەر دو تاکە کتێبە سەحیحەکە، کە صەحیحی بوخاری وصەحیحی موسلمن.

«شەیخەین»: واتە: هەر دو شێخەکە، کە شێخی بوخاری وشێخی موسلمن.

- «متفق عليه»: واتە: «کۆکن لە سەر گێڕانەوەی»، یانی: بوخاری وموسلم.

«خاوەن سونەنەکان»بریتین لە نەسائی، وتورمزی، وئەبو داود، وئیبن ماجە.

«بەرزی دەکاتەوە»واتە: ئەیداتە پاڵ پەیامبەر g.

20- لە کۆتایی کتێبەکەدا -بە حەول وقوەتی خوا- پێڕستێکی ورد ودور ودرێژمان کردوە بۆ سەرجەم بابەتەکان، کە دەگاتە «30» سی لاپەڕە، والحمد لله.

پەروەردگارا! هەوڵم دا هەندێک هۆکار بگرمە بەر بۆ بەرەکەت داری ئەم کتێبە، سا لێت دەپاڕێمەوە بە فەزڵی خۆت، بەرەکەت وفەڕ وپیرۆزی بە سەر کتێبەکە وخوێنەرانی دا بڕێژە، وبیکە مایەی سود بۆ سەرجەم موسُڵمانانی کورد زوبان، وبیکە مایەی لێ خۆشبون. لە کەم وکورتیشم ببورە بە لێ بوردەیی وبەخشندەیی خۆت.

بەندەی خوا

علي خان

07701234157

 [email protected]

www.ali-xan.com


داگرتن