کتێبخانە

تۆپی پێ لە دیدێكی شەرعی وواقعییەوە

سوپاس و ستایش بۆ خوای میهرەبان، پەروەردگاری جیهانیان، سڵاو درود لەسەر پەیامبەری پێشەوامان، مامۆستامان، هەروەها لەسەر خانەوادە و هاوەڵان، هەروەها شوێنكەوتوان بە چاك تا ڕۆژی پەسڵان.
خوێنەری بەڕێز...
دوای ئەوەی تێبینی دەكرێ مومارەسەكردنی تۆپی پێ بووە بە دیاردە لە واقیعدا، جەماوەرێكی ئێجگار زۆری لە دەوری خۆی كۆ كردۆتەوە، بە تایبەت لەم دواییانە دەیان بەڵكو سەدان ناشەرعی تێكەوتوە.
خۆ لێ ڕاكردنیشی ڕاكردنە لە واقیع، خراپترین وتاربێژیش ئەوەیە باسەكانی لە شوێنێك بن و واقیعی گەلەكەشی لە شوێنێكی تر، هەر بۆیە بە پێویستم زانی لەو بارەیەوە ڕونكردنەوەیك بدەم.
بەڵام لە ئەنجامدانی ئەم كارە دوو دڵ بووم چونكە ئەوەندەی ئاگادارم لەوەو پێش كەسم نەدیبوو لەوبارەیەوە ڕونكردنەوەیەكی شەرعی بدات، نە بە وتار نە موحازەرە.. -هەڵبەت ئەوەندەی من ئاگادار بم- هەر بۆیە سەرەتا ئیستیخارەم كرد و پاشان ئیستیشارەم بە جەنابی مامۆستا عەبدوللەتیف ومامۆستا خەلیل ئەحمەد ومامۆستا عەدنان بارام كرد.. كە بینیم پێیان باشە ودەخوازێ لە دیدێكی شەرعیانەی میانڕەویانەوە باسی لێوە بكرێ و هەقیقەتەكەی ڕوون بكرێتەوە.
بۆیە الحمد لله دڵم ئۆقرەی گرت و لەسەر بەرەكەتی خوای میهرەبان وتاری ڕۆژی هەینیمان لە بەرواری 28جمادی دووەمی 1431 بەرانبەر 11/6/2010 تایبەتكرد بەو باسەوە.

نوسه‌ر


داگرتن