مامۆستا علی خان - ئیمام وخەتیبی مزگەوتی قازی محمد لە شاری كەلار.
(بە درۆخستنەوەی درۆزنان لەسەر بیدعە بوونى وشەی سەلەفی) (تەواوى ڤیدیۆ پچڕاوەكە)
بە كورتی:
من لە دەرسەكە ئەڵێم: (ئەو قسە هەڵەیە كە پێی وایە وشەی سەلەفی لەوەوە دروست بووە: كە خەڵكی بەناو سوننی زۆر بووە وسوننیش نەبوون بۆیە عولەماى معاصرين هاتن ووشەی سەلەفیان داهێنا ودروست كرد، ئەمە سەهوە وهەڵەیە، ولەوانەشە بوترێ ئەلبانی وای وتووە، بەڵكو سەلەفیەت كۆنە بۆیە ناوی خۆمان بەو ناوەوە ناوە ، زانایانیش هەر لە كۆنەوە ئەم ناوەیان بەكارهێناوە ، ئەگەرنا سبەی بەناو سەلەفی زۆر بوو ، ئەوسا ئەبێت ناوێكی تازە دروست بكرێت!!) بڕواش ناكەم ئەلبانی قسەی وا بكات. جا گوێ لە دەرسەكە بگرن وتەماشای ئەم وەڵامەم بكەن.
ئیتر خەڵكی كەم فەهم وكاڵ فامیش هەن!!

بەدرێژی:
أقول: پێویست وواجبە خەڵك بگەڕێنەوە بۆ مەنهەجی سەلەف، بەوەش لە بیدعە دوور دەكەونەوە.

وتاكە ڕێگای تەواو ودروست بۆ گەیشتن بە خوا رێگای مەنهەجی سەلەفی صاڵحە. وەك ئەڵێم له (7:40): بانگەوازمان گەڕانەوەیە بۆ مەنهەجی سەلەف.

بەخوا لەوانەیە حەڤدە ساڵ ئەبێت نەزرم كردوە یا بەڵێنم داوە -بەینی خۆم وخوا- _دوای بینینی هەندێك توندی وشلی لە دەوروبەر_ كە ئەو مەنهەجە دوور لە توندی وشلڕەوەی ببەینە دڵی خەڵكەوە وخۆشەویستی بكەین چونكە خۆی جوانە وڕێكە وتاكی جوان وڕێكی ئەوێت.

والحمد لله قەناعەتيشمان بە زۆرێكیش هێناوە لە خەڵكە حیزبی وبەچكە حیزبیەكان وجگە لەوانیش. ئیتر چۆن پێم بیدعەیە!؟

ئینجا هەر لە دەرسەكە (6:50) ئەڵێم: ناوی سەلەفیەت كۆنە وعولەما هەر لە كۆنەوە بەكاریان هێناوە، لەبەر ئەوە نیە بەناو سوننی زۆر بوو بۆیە هاتین ووشەی سەلەفیمان داهێنا ووتمان با خۆمان جیا بكەینەوە!!

وئێمە نەگۆڕاوین -والحمد لله- وهەر لەسەر ئەو میانڕەویە ڕۆیشتوین _ بفضل الله المولى_ لە ڤیدیۆكەش ئەڵێم: ( دەیان جار وام وتوومە)!

بەس خێرە ئێستا بۆی لە تەپڵ دەدرێت؟!
دیارە بۆ!!

ومن لە ڤیدیۆكەش باسی ئەوانە دەكەم كه ئەيانەوى سەلەفی بە حیزب بكەن. جا كەس ئەو قسەيةی پێ ناخۆش نیە مەگەر حیزبى!!

وأقول: دوعا بكەن، بڵێن: خوایە تێگەیشتنمان لە دیندا پێ كەرەم بكەیت.
پەیامبەر صلى الله عليه وعلى آله وسلم دوعای كرد بۆ ئیبن عەبباس كە خوا لە دین تێی بگەیەنێت.

ئیبن مەسعوديش دوعای دەكرد وئەیفەرمو: (اللَّهمَّ زِدْنا إيمانًا ويقينًا وفهمًا) مجمع الزوائد (10/188) واته: (خوایە گیان! باوەڕ ویەقین وتێگەیشتنمان زیاد بكە).

هەروەها ئیبن تەیمیە زۆر دەیفەرمو: (اللهم يا معلم إبراهيم علمني، اللهم يا مفهم سليمان فهمني )، واته: (ئەی فێركاری ئیبراهیم فێرم بكە، ئەی تێگەیەنەری سولەیمان تێم بگەیەنە).

چونكە كە ورد بومەوە؛ بینیم: زۆربەی بەڵاكانی ئەمڕۆ یا بەهۆی خراپی نیەتە یا خراپی تێگەیشتن یا هەردوكیان.

دەسا خوایە گیان لوتفمان لەگەڵدا بكە ولە دینەكەی خۆت تێمان بگەیەنە.

ئەوەش هەمان ڤیدیۆیە بە تەواوەتی:
شەرحی كتێبی رياض الصالحين 17:33 بۆ 25:26، له دەرسي ژمارە 278 .

ئەمەش لینكەكەیەتی: https://www.youtube.com/watch?v=Bizjd58sJrc&list=PLAPEOvBi4GanIGeJWzaJVBHfTwUHlKvjZ&index=254&t=0s
لە كۆتاییدا ئەڵێم: پەنا بردن بۆ درۆ ئیشی موفلیسە

لەگەڵمان بن وهاوكارمان بن:
فيس بوك : https://www.facebook.com/MamostaAliXAn
يوتيوب: https://www.youtube.com/schakan15
تويتر: https://twitter.com/m_ali_xan
تێلیگرام: https://telegram.me/mamostaalixan
ئينستاكرام: https://instagram.com/alixanali/
كوكل بلس: https://plus.google.com/+MamostaAlixan